به‌پێی راپۆرتێكی Daily Mailلێكۆڵه‌رانی زانكۆی Bonn ی ئه‌ڵمانیا مادده‌یه‌كیان به‌ناوی "ئیكسیری خۆشه‌ویستی" دۆزیوه‌ته‌وه كه كاریگری له‌سه‌ر لێكدانه‌وه‌ی خانمان به‌رامبه‌ر به پیاوان داده‌نت و سه‌رنجڕاكێشه‌ری پیاوان به‌رزتر ده‌نرخێنێت. ئه‌م ئیكسیره سپرایه‌كی هه‌ڵگری سینسیزینۆنه، كه تێكه‌ڵه‌یه‌كی كیمیاییه له هۆڕمۆنی "ئۆكسیتۆسین" كه به‌وته‌ی زانستوانان له‌كاتی عاشقبووندا له‌ناو مێشكدا ڕه‌ها ده‌بێت. سپرای خۆشه‌ویستی كاریگه‌ری له‌سه‌ر خانمان داده‌نێت لێكۆڵه‌ران داوایان له 40 خاتوونی ته‌مه‌ن 20 ساڵان كرد تا به‌شداری لێكۆڵینه‌وه‌كه بن. نیوه‌ی خاتوونه‌كان سپرای سینسیزینۆن و نیوه‌كه‌ی تر مادده‌یه‌كی به‌ڕواڵه‌ت هاوشێوه‌یان وه‌رگرت. دواتر داوا له خاتوونه‌كان كرا تا سه‌یری وێنه‌ی چه‌ند پیاوێك بكه‌ن كه وێنه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆشیانی تێدا بوو. دواتر لێكۆڵه‌ران ئه‌ركی دوو گروپه‌كه‌یان گۆڕی، واته ئه‌مجاره گروپی دووهه‌م سپرای سینسیزینۆن و گروپی یه‌كه‌م مادده‌ی به‌ڕواڵه‌ت هاوشێوه‌یان وه‌رگرت. ئاكامه‌كه سه‌رسووڕهێنه‌ر بوو، سه‌رجه‌م خاتوونه‌كان له‌دوای وه‌رگرتنی سپرای سینسیزینۆن 15% هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆیان سه‌رنجڕاكێشه‌رتر پێناسه كردبوو. كاریگه‌ری له‌سه‌ر پیاوانیش هه‌یه هۆڕمۆنی خۆشه‌ویستی، "ئۆكسیتۆسین" به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كاریگه‌ری له‌سه‌ر پیاوان داده‌نێت. René Hurlemann كه ده‌روونناسێكی ئه‌ڵمانییه له زانكۆی Bonnساڵی ڕابردوو ئاكامی ئه‌م تاقیكردنه‌وه سه‌رنجڕاكێشه‌ی ئۆكسیتۆسینی بڵاوكرده‌وه. Hurlemann وێنه‌ی چه‌ند خاتوونێكی خسته به‌رده‌م 20 پیاو كه خۆیان به‌شداربوون له په‌یوه‌ندییه‌كی سه‌قامگیرو درێژماوه‌دا. وێنه‌كه‌كان هه‌م هه‌ڵگری وێنه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆیان بوو و هه‌م كه‌سانی بێگانه‌ی تێدا بوو. دواتر تاقیكرنه‌وه‌كه دووباره كرایه‌وه. ئاكامه‌كه هاوشێوه بوو، پیاوه‌كانیش له‌دوای وه‌رگرتنی هۆڕمۆنی خۆشه‌ویستی، هاوسه‌ره‌كانی خۆیان سه‌رنجڕاكێشه‌رتر پێناسه كردبوو. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س: illvet.se
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure