هه‌ر نینۆكێك به‌خێرایی تایبه‌ت به‌خۆی گه‌شه ده‌كات. وه‌ك یاسایه‌كی بنه‌ڕه‌تی هه‌رچه‌نده جومگه‌ی ده‌ره‌كی قامكه‌كه درێژتر بێت، گه‌شه‌ی نینۆكه خێراتر ده‌بێت. كه‌وایه نینۆكی قامكی ئاماژه‌ی خێراترین گه‌شه‌و نینۆكی په‌نجه گه‌وره كه‌مترین گه‌شه‌ی هه‌یه‌و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه په‌نجه گه‌وره به‌ته‌واوی بێ به‌شه له ئاخر جومگه له‌كۆی سێ جومگه‌كه. له قامكه‌كانی قاچدا كه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له قامكی ده‌ست كورتترن، خێرایی گه‌شه‌ی نینۆكه‌كان بۆ یه‌ك له سێ داده‌به‌زێت. هه‌روه‌ها گه‌شه‌ی نینۆكی ئه‌و ده‌سته زۆرتره كه كه‌سه‌كه له دۆخی ئاسایی‌دا زۆرتر كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرێت. جگه‌له‌مه سه‌رنجدانه‌كان پیشانیداوه كه گه‌شه‌ی نینۆكه‌كان له‌وه‌رزی هاویندا خێراتره‌و هه‌روه‌ها گه‌ر كه‌سه‌كه ته‌مه‌نی له 30 ساڵ كه‌متر بێت زیاتره. لێكۆڵه‌ران به‌ته‌واوی نازانن هۆكاری یه‌كسان نه‌بوونی خێرایی گه‌شه‌ی نینۆكه‌كان چییه، به‌ڵام له‌وه ده‌چێت په‌یوه‌ندی به‌ڕێژه‌ی خوێن هه‌بێت، چونكه له‌م ڕێگه‌یه‌وه به ئۆكسجین و مادده خۆراكییه‌كان ده‌گات كه خانه‌كانی ناو ڕه‌گی نینۆكه‌كان وه‌ریده‌گرن. ئه‌م خانانه‌ش كراتینی پڕۆتۆئینی به‌رهه‌مده‌هێنن و ده‌بنه هۆی گه‌شه‌و درێژبوونه‌وه‌ی نینۆكه‌كان. نینۆكی قامكه‌كانی ده‌ست ڕۆژانه نزیكه‌ی 0,1 میلیمه‌تر گه‌شه ده‌كه‌ن و به‌مشێوه‌یه له ماوه‌ی 3 بۆ 6 مانگدا به‌ته‌واوی جێگیر ده‌بنه‌وه. له قامكه‌كانی قاچدا ئه‌م پرۆسه‌یه هێدیتر ده‌چێته پێشه‌وه‌و جێگیربوونه‌وه‌ی نینۆكێك ساڵێك بۆ ساڵ و نیوێك ده‌خایه‌نێت. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س: illvet.se
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure