لیمۆ تامێكی تایبه‌تی هه‌یه، جگه‌له‌وه‌ی بۆ باری ته‌ندروستی مرۆڤ سوودی هه‌یه، بۆ تام خۆشكردنی خواردنیش به‌كاردێت، له‌خواردنی كه‌لتوری مه‌كسیكدا لیمۆ زۆر به‌كاردێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی خواردنێكی سروشتییه‌و له‌ڕووی سروشتییه‌وه خۆی ترشه‌و زیانی نییه. گۆشتی مریشك له‌گه‌ڵ ئاوی لیمۆدا تێكه‌ڵبكه‌و بیكوڵێنه، پاشان له‌گه‌ڵ برنج ئاماده‌ی بكه. كه‌ره‌سته‌كان: 4 پارچه مریشك 180 گرام برنج 3 لیمۆ خوێ تامی مریشك پیازێكی بچوك شێوازی ئاماده‌كردن: 1- مریشكه‌كه قاشبكه، ئاوی دوو لیمۆ و كه‌مێك خوێ و رۆنی زه‌یتون به‌سه‌ر مریشكه‌كه‌دا بكه، بۆماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر دایبنێ بۆئه‌وه‌ی تام بگرێت. 2- دواتر مریشكه‌كه له‌ناو مه‌نجه‌ڵێكدا بكوڵێنه، كه‌م كه‌م ئاوی لیمۆكه‌ی ناو مریشكه‌كه‌ی تێبكه. 3- تامی مریشكه‌كه بخه‌ره ناو ئاو، به‌و ئاوه برنجه‌كه له‌ناو مه‌نجه‌ڵێكدا بۆماوه‌ی 15 خولهك بكوڵێنه. 4- برنج و مریشكه‌كه بخه‌ره سه‌ر قاپێك و بیڕازێنه‌ره‌وه، یه‌ك لیمۆ قاشبكه‌و له‌سه‌ر برنجه‌كه دایبنێ. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure