رێنمایی پێویست بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شێوازێكی ته‌ندروست كێشت دابه‌زێنیت و رانه‌كانت باریك بكه‌یته‌وه، به‌ڵام گه‌وره‌ترین خاڵ لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه سه‌ره‌تا پێویسته راسته‌قینه‌ی شێوه‌ی جه‌سته‌ی خۆت قبوڵبكه‌یت. له‌سه‌ر خواستی خانمان، گۆڤاری هۆڵه‌ندی له‌سه‌ر باریككردنه‌وه‌ی ران چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات بۆ ئه‌و خانمانه‌ی كه پێیان وایه ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه جه‌سته‌یان باریك بكه‌ن، خانمان پێویسته ئه‌وه بزانن كه ناتوانن شێوه‌ی سروشتی جه‌سته‌یان بگۆڕن، چونكه جه‌سته‌ی ژنان به‌هۆی هۆڕمۆنه‌وه واپێكهاتووه كه زۆرترین چه‌وری له‌سه‌ر ران و سمت دروستبكات. به‌ڵام ده‌توانیت له‌سه‌ر شێوه‌ی جه‌سته‌ی خۆت هه‌وڵی ئه‌وه بده‌یت كه له‌ڕێگای خواردن و وه‌رزشكردنه‌وه شێوه‌ی رانه‌كانت جوان ده‌ربخه‌یت، چونكه ران پێكهاتووه له‌چه‌وری و ماسولكه، بۆیه پێویسته له‌ڕێگای ئه‌م دوو خاڵه‌وه گرنگی بهجوانكردنی جه‌سته بده‌یت، كه‌واته خواردنی به‌سوود بخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌رزش بكه. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure