21/12/2017 03:11 PM

بەرهەمهێنانی وزە لە رێی خۆر و باوە؟

‌‌وەرگێڕانی : مامۆستا ڕێبوار 
سەرچاوە: سایتی بلۆمبێرگ

بۆچی وڵاتانی كەنداو روودەكەنە بەرهەمهێنانی وزە لە رێی خۆر و باوە؟وزەی خۆر ئەوەندە هەرزان بووە بە جۆرێك كەوا وڵاتانی كەنداو كە خۆیان نقومی نەوتی خاون، روویانتێكردووە وەك سەرچاوەیەكی نوێبوەوەی وزە بە شێوەیەكی گشتی، هۆكاری پشتی ئەم ئاڕاستەیە بە شێوەیەكی گشتی بریتیە لە پارێزگاری كردنی وڵات لە فرۆشتنی سووتەمەنی دەرهێنراو هەروەكو ئەوەی كە هەیە بەردەوام بێت، لەگەڵ كەمكردنەوەی دەرپەڕاندنی زیاتری كاربۆن بۆ هەوا.
بە نزیكەی %٣٠ی نەوتی یەدەگی جیهان لە وڵاتانی كەنداوە، هەروەها بەرهەمهێنانی وزەی خۆریش تێچوویەكی كەمتری هەیە، وڵاتانی كەنداو لەوانەیە بۆ چەند ساڵی داهاتوو پشت ببەستن بە هەناردەی نەوتی خاو بۆ دەرەوە وەك كۆڵەكەیەكی گرنگی ئابوورییەكەیان، بەڵام پێشكەوتن لە تەكنەلۆجیای وزەی خۆر بەو مانایەی كە تێچوویەكی گونجاو هەبێت بۆ بەرهەمهێنان و قۆستنەوەی ئەو تیشكە خۆرە بەردەوامەی كە لەناوچەكەدا هەیە، لە جیاتی ئەوەی حكومەت هەڵسێت بە سووتاندنی نەوت و گازی سروشتی بۆ ئیشپێكردنی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی وزە، ئەم وزەی خۆرە وا ئەكات كە بتوانێت هەناردەی نەوتی خاو زیاتر بكات بۆ دەرەوە و ئەشبێتە هۆی بەرزكردنەوەی ئاستی یەدەگەكانیان لە نەوتی خاو لە (دۆلاری نەوتی خاو).
بۆچی وڵاتانی دەوڵەمەند بە نەوتی خاو روودەكەنە بەرهەمهێنانی وزەی نوێبوەوە؟
لە ڕاپۆرتێكدا كە لە مانگی ئایار ی رابردوودا بڵاوكرایەوە لە لایەن ئادا بیرنسینی كە هاوبەشی كۆمپانیای ڕاوێژكاری ئەی تی كیرنییە بۆ پیشەسازیی پشتپێبەستراو لەسەر وزە بە هۆی كارەبای بەكارهاتوو لە ووڵاتانی كەنداوی عەرەبی، وزەی بەكارهاتوو بە رێژەی %6 بەرزبوەتەوە لە ساڵی ٢٠٠٠ ەوە، ئەمەش بە هۆی زیادبوونی خێرای دانیشتوانەوە لەناوچەكە و گەشەكردنێك لە پیشەسازی پشتبەستراو بە وزە، حكومەتیش لە هەوڵداندایە بە چەند ڕێگەیەك بۆكەمكردنەوەی ئەم كاریگەرییە زۆرەی وزەی پێویست، لەگەڵ ئەوەیشدا توانای دابینكردنی تێچووی وزەی تازەوە بوو وا ئەكات كە خۆر و با بەشێكی گەورەبێت لە پلانی وزەی بەكارهاتوو لە ناوچەكەدا.
بە گوێرەی پێشبینیەكان لە كۆتایی 2020 دا، ناوچەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا بڕی 24.1  گێگاوات لە وزەی بەرهەمهاتویان ئەبێت بە هۆی با و وزەی خۆرەوە، بە گوێرەی تۆڕی (بلۆمبێرگ بۆ پارەداركردن و پاڵپشتی وزەی تازەبوەوە)، (BNEF) ئەو ژمارەیە شەش ئەوەندە گەورەترە لەو ژمارەیەی كە لە ساڵی ڕابردوودا بەكارهاتووە، ئەوە ئەگەر بڕەكە بگاتە 4.2 گێگا وات، بڕی تێچوو بریتیە لە 27.4 ملیار دۆلار، هەروەكو ئەوەی لە ڕاپۆرتەكەی (BNEF) دا هاتووە كە لە مانگی ئایار ی ساڵی رابردوو بڵاویكردەوە.
لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، نزمبوونەوەی نرخی نەوت لە جیهاندا فشارێكی زۆری خستە سەر دەوڵەتانی بەرهەمهێنی نەوتی كەنداو بۆ زیادكردنی ناردنە دەرەوەی نەوتی زیاتر بۆ پڕكردنەوەی داهاتەكەیان كە بە هۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە توشی ببون لە جیاتی ئەوەی لە ناوخۆدا بیسووتێنن (بەكاریبهێنن)، بەكارهێنانی ناوخۆیی نەوت لە وڵاتی سعودیە بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا و پاككردنەوەی ئاو بۆ ناوخۆ زۆر بەرزە، بە شێوەیەك كە حكومەت نیوەی بەرهەمی نەوتەكەی لە ناوخۆدا بەكاردەهێنێت بۆ پڕكردنەوەی پێویستیەكانی ناوخۆیی لە وزە و ئاو، ئەمە بە گوێرەی بیرنسینی، هەروەها ئەگەر سعودیە هەوڵنەدات كە رێگریەك دانەنێت بۆ ئەو داواكارییانەی هەییەتی لە ناوخۆ یان یاخود پەرەنەدات بە سەرچاوەی تر بۆ بەدەستهێنانی وزە، ئەوا ئەوكات پێویستی و داواكارییە ناوخۆییەكانی وڵاتەكەی زۆرینەی داهاتە نەوتییەكانی هەر لەو ناوخۆیدا بەكاردەهێنێتەوە لە ماوەی  10 بۆ 20 ساڵی داهاتوودا.
لە ڕاپۆرتەكەدا هاتوە، ئاراستەی شەش وڵات لە وڵاتانی ئەندام لە كۆمەڵەی هاریكاری كەنداو بەرەو وزەی جێگیرەوەی نەوت دەبێتە هۆی جۆرایەتی لە سەرچاوەكانی داهات بۆ ئابووریی وڵاتەكەیان.
وڵاتی سعودیە لە هەوڵدایە بۆ ڕێگریكردن لە پشت بەستن بە هەناردەی نەوت بۆ دەرەوە ئەویش بە هۆی پڕۆژەیەكەوە بە ناوی بینین 2030، ئەم پلانە لە لایەن جێنشینی سعودیە محەمەد سەلمانەوە دانراوە كە وەكو قومار كردنێك لە كەسایەتی سیاسییەوە دەردەكەوێت.
پلانی وڵاتانی كەنداو بۆ بەرهەمهێنانی وزەی نوێبوەوە
لە راپۆرتەكە كۆمەڵێك لە هەنگاو نیشاندراوە كە وڵاتانی كۆمەڵەی هاوكاری كەنداو ئەیگرنەبەر بۆ بەكارهێنانی سەرچاوەكانی وزەی خاوێن.
+ سعودیە: لە هەوڵدایە ببێتە گەورەترین وڵاتی هەناردەكاری نەوتی دونیا ئەویش بە هۆی دامەزراندنی بنكەكانی بەرهەمهێنانی وزەی نوێبوەوە بە بڕی 3.45 گێگا وات لە وزەی خۆر و باوە لە ساڵی 2020 دا، هەروەها ئەیەوێت كە بەرهەمهێنانەكەی بگاتە 9.5 گێگا وات كە بریتییە لە %10 ی پێویستی وڵات لە وزە لە سەرچاوەی نوێبوەوە لە نزیكەی ساڵی 2023 دا.
وەزارەتی وزەی سعودیە مەبەستیەتی وەبەرهێنان بكات لە ماوەی شەش ساڵی داهاتوودا بە بڕی 30 بۆ 50 ملیار دۆلار لە بواری وزەی خاوێندا.
+ ئیمارات: ئەو وڵاتە لە پلانیدایە بۆبەرهەمهێنانی وزەی نوێبوەوە بە رێژەی %44 ی بەرهەمی وڵات لە وزەدا بۆساڵی 2050، بە هاوكاری سەرچاوەكانی تر ڕێژەكەی تر لە وزە دابینبكات بۆ وڵاتەكە، كە ئەوانیش بریتین لە خەڵوز و وزەی ناوەكی. بڕی 163 ملیار دۆلار دابینكراوە بۆ هەمەجۆركردنی بەرهەمهێنانی وزە لە وڵاتدا.
شاری دوبەی لە مانگی ئازاری ڕابردوو قۆناغی دووەمی تەواو كرد لەوەی كە ببێتە گەورەترین كێڵگەی بەرهەمهێنانی وزەی خۆر لە ساڵی 2030 دا.
+ كوێت: بە گوێرەی پێشبینی وەزارەتی كارەبا و ئاو لە وڵاتدا، داوای ناوخۆیی بۆ وزە ببێتە سێ ئەوەندە لە ساڵی 2030 دا، لە ئێستاوە پلانیان داناوە كە %15 ی ئەو داواكارییە پشت بە وزەی خۆر و با ببەستن.
+ قەتەر: گەورەترین سەرچاوەی گازی سروشتی شلە لە جیهاندا كە هەوڵدەدات 1.8 گێگا وات یان %16 ی وزەی بەرهەم بهێنێت لە وزەی خۆر لە ساڵی 2020 دا، ئەم بەرهەمهێنانی وزەی خۆرە بەرز بكاتەوە بۆ 10گێگا وات، لەساڵی 2030 دا، ئەمەش بە گوێرەی ڕاپۆرتەكەی BNEF،بەڵام هەتاوەكو ئێستا حكومەت هیچ هەوڵ و هەنگاوێكی نییە و نەدراوە بۆ بەرهەمهێنانی وزەی نوێبوەوە لەو وڵاتەدا.
+ بەحرێن: بچوكترین دەوڵەتی ئەندامی كۆمەڵەی هاوكاری كەنداوە، پێویستی بە زیادكردنی بەرهەمهێنانی وزە هەیە بە رێژەی %6 بۆ پڕكردنەوەی داواكاری ناخۆیی، ئەمەیش بە گوێرەی كۆمپانیای عەرەبی بۆ ڕاوێژكاری نەوتی (ئەواپیك).
هەروەكو بەحرێن مەبەستیەتی كە ڕێژەی %5 لە وزەكەی بەرهەمبهێنێت لە وزەی نوێبوەوە لە ساڵی 2020 دا، ئەمەش بە گوێرەی دەزگای جیهانی بۆ وزەی تازەبوەوە (ئیرینا).
+ عومان: ئەم وڵاتە كۆمەڵێك پڕۆژەی هەیە كە لە جێبەجێكردندان لە بواری وزەی خۆردا، لەوانە پڕۆژەیەك بۆ هاندانی بەكارهێنانی لەوحەكانی وزەی خۆری لەسەر بیناكان لە لایەن خەڵكی خۆیانەوە.
راپۆرتەكە ئاماژە بەوە ئەدات كە كۆمپانیای (گلاس پۆینت سۆلار) كە بنكەكەی لە كالیفۆڕنیایە، كە هەڵدەستێت بە جێبەجێكردنی پڕۆژەیەك بۆبەرهەمهێنانی وزەی خۆری بە نزیكەی یەك گێگا وات بۆ گۆڕینی ئاو بۆ هەڵم و دوایش لە كێڵگەكانی نەوتدا بەكاریبهێنن بۆ باشكردنی كوالیتی نەوتی خاو.
هۆكاری پێشبڕكێ لەسەر سەرچاوەكانی وزەی نوێبوەوەی هەرزان
لە راپۆرتەكەدا هاتووە، سعودیە هەرزانترین نیشاندانی پێدراوە لە جیهاندا تایبەت بە سامانی وزەی خۆر.
وەزیری وزەی سعودیە لە مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردودا وتی، وڵاتەكەی نیشاندانێكی هاوبەشی نیشاندراوە لە لایەن هەردوو كۆمپانیای (كارەبای فەڕەنسی) و (مەصدەری ئەبوزەبی) ی ئیماراتی، بە دابینكردنی 300 میگا واتی وزەی خۆر لە وێستگەی خۆر بە تێچویەكی كەم كە دەگاتە نزیكەی 1.79 سەنت بۆ هەر كیلۆ واتێك لە سەعاتێكدا.
ئەوەیش هاتوە لە راپۆرتەكەدا، ئەگەر سعودیە ئەمە قبوڵ بكات بە راستی، ئەوا هەڵدەستێت بە شكاندنی ژمارەی پێوانەی لە نزمبوونەوەی نرخدا كە گەیشتە 2.42 سەنت بۆ هەر كیلۆ واتێك لە سەعاتێكدا، لە ئەبوزەبی لە مانگی ئازاری ڕابردوو و پێشتریش ئەم ژمارە پێوانەییە هی میرنشینی دوبەی بوو لە مانگی ئایاری ساڵی 2016 ی ڕابردوو لە تێچوونی وزەی خۆری كە دەگەیشتە 2.99 سەنت بۆ هەر كیلۆ واتێك لە سەعاتێكدا.
كۆمپانیاكانی وزەی خۆر لە سعودیە وا سەیر دەكەن كە ئەمە ڕێگەیەكە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی وزە، ئەگەر هاتوو حكومەت هاوكارییەكانی بڕی لە بواری سوتەمەنیدا، كە ئەمەیش پلانێكە حكومەت دایڕشتوە لە پڕۆژەكانی یاسای ئابووری كە لەمدواییانەدا رایگەیاند، ئەمەش بە گوێرەی یەكێك لە گەورەترین گەشەپێدەرانی وزەی خۆری لە سعودیە. (هەموو كەسێك دەزانێت كە نرخی كارەبا لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا چاكسازی تێدا دەكرێت) ئەمەیش لە لایەن بادی بادمانسانەوە وترا، كە بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای (ACWA) پاوەر ئینتەرناشیۆناڵە، ئەمیش لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵی كرا لە پاریس لە 20 ی ئۆكتۆبەری ڕابردوو وە و هەروەها بادمانسان وتیشی، ئەمەش واتە یەك شت كە نرخی گومرگ بەرزدەبێتەوە.
ئەو وڵاتانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە لە دەرەوەی پەڵەی نەوتین
بە گوێرەی ڕاپۆرتەكە وڵاتەكانی تر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە هاوردەی نەوتی خاو ئەكەن بۆ وڵاتەكانیان ئەمانیش لە هەوڵدان بەرەو وزەی تازەوەبوو بڕۆن و ئاڕاستە وەربگرن: ئەمش بە هۆی ئەو خواستەی بۆ كەمكردنەوەی تێچووەكەی لە هاوردەكردن كە هەیە.
لەو وڵاتانەیش ئاماژە بە میسر كراوە، راپۆرتەكە دەڵێت، حكومەتی میسر گەورەتری ژمارەی دانیشتوانی هەیە بە گوێرەی وڵاتانی تری عەرەبیەوە، پلانی هەیە بۆ ساڵی 2022 نزیكەی %20 ی وزەی كارەباكەی لە سەرچاوەی تازەوەبوەوە بەرهەمبهێنێت ، %12 ی تری وزەكەی بەهۆی بــاوە بەرهەمبهێنێت، هەروەها %5.8ی وزەكە لە كارۆئاوی (بەنداوەكان)  بەرهەمبهێنێـت، %2.2 یشی لە وزەی خۆری بەرهەمبهێنێت.
هەر وەك چۆن لە بواری وزەی خۆردا وەبەرهێنەرانی ڕاكێشاوە بۆ وڵاتەكەی، وەبەرهێنانیان بەبڕی 1.8 ملیار دۆلار تیادا كردوە.
بەڵام ئوردن، لە هەوڵدایە بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی وزەی لە وزەی تازەوەبوەوە بە رێژەی پێنج ئەوەندە لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتودا. هەروەها مەغریبیش پلانیداناوە بۆ بەرهەمهێنانی %42ی وزەی ناوخۆیی بە پشت بەستن بە سەرچاوەكانی وزەی نوێبوەوە لە نزیكەی ساڵی 2020 دا، زۆرینەیشی بە هۆی وزەی بــاوە ئەبێت، بەرزكردنەوەی ئەم رێژەیە بۆ %52 لە نزیكەی ساڵی 2030 دا، ئەمەش بە گوێرەی قسەكانی وەزیری وزەی مەغریبی پێشوو كە لە ئۆكتۆبەری 2016 دا وتوویەتی.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved