23/12/2017 09:48 AM

ئەمرۆ یەكەم كلاسیكۆی ئەم وەرزە ئەنجام دەدرێت

بریارە ئەمرۆ لە كاتژمێر 3:00ی پاش نیوەرۆ بەكاتی كوردستان یەكەم كلاسیكۆی ئەم وەرزە لە خولی ئیسپانی ئەنجام بدرێت لەنێو یاریگای سانتیاگۆی تایبەت بەیانەی ریاڵ مەدرید.

هەر دوو یانە ئامادەییان دەربریوە لە ئامادەبونی ئەستێرە سەرەكیەكانیان بەتایبەت میسی و سوارێز لە بەرشەلۆنەو گاریس بێڵ و رۆناڵدۆ لە ریاڵ مەدرید .

هەتا ئێستا میسی گۆڵكاری كلاسیكۆ یە بە 22 گۆڵ و دوای ئەویش رۆناڵدۆ بە 17 گۆڵ لە پلەی دووەمی گۆڵكاری كلاسیكۆ دەبینرێت.

كلاسیكۆی ئەم وەرزە جیاوازیەكەی لەوەدایە كە بەرشەلۆنە پێشەنگی خولەكەی گرتووەو بە جیاوازی 11 خاڵ لە پێش ریاڵ مەدریدی ركابەریەوەیەتی هەرچەندە ریاڵ مەدرید یارییەك كەمتری ئەنجام داوە .

چاوەرێ دەكرێت 650 ملیۆن كەس لە رێگەی بینەری راستەوخۆ و ئۆنلاینەوە یارییەكە ببینین لە 182 وڵاتی جیاوازەوە.

لە ئەگەری برنەوەی بەرشەلۆنە لەیارییەكەدا ئەوا خولی ئیسپانی جیاوازی ركابەرەكانی بەتەواوی دەگۆردرێت و لەئەگەری بردنەویی ریاڵ مەدرید ئەوا خولەكە كە دەگەرێتەوە بۆ ركابەری كرنی نازناوەكە لەنیۆان چەند یانەیەك .

پێكهاتەی یارییەكە بە گوێرەی رۆژنامەی ماركای ئیسپانی 





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved