بۆ ده‌بێت كه‌سێك خۆی له‌ناو خه‌ڵكدا بته‌قێنێته‌وه یان دژ به‌خه‌ڵكی بێ‌تاوان كه‌ڵك له چه‌ك وه‌ربگرێت؟ به‌ده‌گمه‌ن وه‌ڵامی ڕوون ده‌ستده‌كه‌وێت، به‌ڵام یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه لێكۆڵه‌ران له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوو چاویان له‌سه‌ر هه‌ڵنه‌گرتووه، ئه‌و ئه‌گه‌ره بووه كه ئه‌م كه‌سانه به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیك مێشكیان شۆردرابێته‌وه. گروپه تیرۆرستییه‌كان كه له‌سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه گه‌نجه‌كان به‌ئه‌ندام وه‌رده‌گرن، ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌نه ئامانجی خۆیان كه له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه‌وه ئاماده‌ی گۆڕانكاری و ده‌ستێوه‌ردان بن. به‌ڵام ته‌نانه‌ت ده‌كرێت مێشكی كه‌سانی خۆڕاگریش كه خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی هاوسه‌نگن، بشۆردرێته‌وه. شۆردنه‌وه‌ی میشك ده‌توانێت هه‌ركه‌سێك تێكبشكێنێت سه‌ره‌تاو پێش هه‌رشتێك به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردن و تێكشكاندنی باوه‌ڕه‌كانی پێشوویان، ده‌یانخه‌نه‌به‌ر جه‌زره‌به‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی.. دوای ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه بێ‌بڕوا كرا، به‌و كۆمه‌ڵه په‌یامه پڕده‌كرێت كه كاربه‌ده‌ستانی حه‌زده‌كه‌ن بڕوای پێبكات. هانگاوی كۆتایی سه‌رله‌نوێ بونیاتنانه‌وه‌یه، كه له‌ودا كه‌سه‌كه هانده‌درێت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی بڕوابه‌خۆیی. بۆ نموونه له‌ڕێگه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه یان ناوبانگ پێدان له گروپێكی تیرۆرستیدا. مێشك شۆردنه‌وه له‌شه‌ڕی كۆریادا بڕه‌وی په‌یداكرد كه‌سێك كه به‌وشێوه‌یه مێشكی شۆردراوه، له‌ڕێگه‌ی گه‌یشتن به ئامانجه‌كه‌ی خۆی، هه‌رچه‌شنه ویستێكی تاكه‌كه‌سی خۆی یان هه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كی كه‌سایه‌تی خۆی پشتگوێ ده‌خات. چه‌مكی "مێشك شۆردنه‌وه" له‌شه‌ڕی كۆریا ئه‌وكاته بره‌وی په‌یداكرد كه ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به "به‌زۆر قه‌ناعه‌ت پێكردنی" سه‌ربازه به‌دیلگیراوه ئه‌مریكییه‌كان به‌دگومان بوو و ئه‌مه‌ش ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بوو بۆ هۆكاری هاوكاری ئه‌وان له‌گه‌ڵ دوژمن. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س: illvet.se
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure