به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له‌زانكۆی Pennsylvania له ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه. مێشكی كوڕان و كچان جیاوازه. ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی ناو مێشكی 428 كوڕ‌و 428 كچ ئه‌نجامدرا كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 8 بۆ 22 ساڵ بووه. زۆرترین په‌یوه‌ندییه‌كانی مێشكی كوڕه‌كان له‌ناو یه‌كێك له دوو نیوه‌ی مێشكیان و زۆرترین په‌یوه‌ندی مێشكی كچه‌كان له‌نێوان هه‌ردوو نیوه‌ی مێشكیاندا ده‌هاته‌دی. ئه‌م جیاوازییه‌ش به‌تایبه‌تی له ته‌مه‌نی 13 بۆ 17 ساڵاندا به‌رچاو بوو و له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن كه‌مده‌بوه‌وه. دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان دوو نیوه‌ی مێشكدا، ده‌بێته هۆی تیژبیری، ئه‌مه‌ش ده‌توانێت روونكردنه‌وه‌یه‌ك بێت بۆ توانای باشی خانمان له‌بواری وێژه‌یی و هه‌روه‌ها به‌هره‌ی فێربوونی راسته‌وخۆ (فێربوون به‌بێ ئاماژه به هۆكار). كاتێك په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ناو یه‌ك نیوه‌ی مێشكداو له پێشه‌وه بۆ پشته‌وه داده‌مه‌زرێت، ده‌بێته هۆی لێحاڵیبوون و ئه‌مه‌ش ده‌توانێت ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بێت بۆ توانای تێگه‌یشتنی كوڕانه. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س: illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure