* لانیكه‌م ساڵانه 2 جار به‌مه‌به‌ستی پشكنینی ددانه‌كان و خاوێنكردنه‌وه‌ی پلێته‌كان سه‌ردانی پزیشكی ددان بكه‌ن. * لانیكه‌م 2 جار له‌ڕۆژداو گه‌ر ده‌توانن له‌دوای هه‌موو ژه‌مێك ددانه‌كانتان فڵچه بكه‌ن. له‌وه دڵنیابنه‌وه كه لایه‌نی ناوخۆیی ددانه‌كان (واته رووكارهی ڕوو به زمان) خاوێن بووبێته‌وه. هه‌ر 3 مانگ جارێك فڵچهكانتان نوێبكه‌نه‌وه. * هه‌موو رۆژێك كه‌ڵك له ده‌زووی ددان وه‌ربگرن، نێوانی دوو ددان به فڵچه خاوێن نابێته‌وه. * به‌مه‌به‌ستی خاوێنكردنه‌وه‌ی به‌كتریاكانی سه‌ر زمان، فڵچه‌ی زمان به‌كاربهێنن. * له‌نێوان ژه‌مه‌كاندا خۆبپارێزن له خواردن و خواردنه‌وه‌ی شیرین. چونكه ئه‌م مادده خۆراكیانه به‌خێرایی به ددانه‌وه ده‌نووسێن و ده‌بنه توێژ. * ئاو زۆر بخۆنه‌وه. لیك له‌ڕێگه‌ی تێكشكاندنی توێژه ناسروشتییهكانهوه یارمه‌تی ته‌ندروستی ددان ده‌دات. به‌ساڵاچوون و كه‌ڵك وه‌رگرتن له به‌شێك له‌ده‌رمانه‌كان ده‌بێته هۆی وشكبوونی ناو ده‌م و ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه بۆ نه‌خۆشییه‌كانی پوك. * جگه‌ره مه‌خۆن. جگه‌ره جگه‌له‌وه‌ی كه ڕه‌نگی ددانه‌كان ده‌گۆڕێت، بۆنی ده‌میش ناخۆش ده‌كات و مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی بۆشاییه‌كانی ناو ده‌م زۆرده‌كات. * خۆبپارێزن له جوینی شتی ره‌ق و هه‌رشتێك كه زیانبه‌خش بێت بۆ ددان. * پارێزگاری له ددانه‌كانتان بكه‌ن، چونكه له‌زۆرێك له وهرزشهكاندا مه‌ترسی شكانی ددان بوونی هه‌یه. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure