24/12/2017 09:20 AM

بەرشەلۆنە لە نێو سانتیاگۆ ریاڵ مەدریدی توشی دۆران كرد

لە یاریی كلاسیكۆی یەكەم لەم وەرزەی لالیگادا یانەی ریاڵ مەدرید لەنێو خاكی خۆیدا پێشوازی لە یانەی بەرشەلۆنەی ركابەری كرد.


پێش یارییەكە جیاوازی هەردوو یانە لە پلەی یەكەم و سێیەمی خولەكە دەبینرا كە یانزە خاڵ جیاوازی هەردوو یانەبوو كە بەرشەلۆنەی پێشەنگ و ریال َمەدری پلەی سێیەم.


یارییەكە لە گێمی یەكەمدا ركابەری زۆری بەخۆیەوە بینی بەتایبەت لە لایەن یانەی خاوەن یاریگاوە كە هەر لەسەرەتاوە دەیانویست گۆڵ تۆماربكەن ئەوەبوو رۆناڵدۆ تۆانی گۆڵێك تۆمار بكات بەڵام بەهۆی ئۆفسایدەوە رەتكرایەوە و ئەوگێمە بە بێ گۆڵ بۆ هەردولا كۆتایی هات.


لەگێمی دووەمدا یانەی بەرشەلۆنە هەرچەندە بەرگرییان دەكرد زیاتر بەڵام بە چەند هێرشێكی رێكخراو توانیان لەخولەكی 54 دا یەگەم گۆڵ تَۆمار بكەن لەرێگەی لویس سوارێزەوە .
دوای دە خولەك لەو گۆڵە لە هێرشێكی میسی دا كارفاخال دوای گەرانەوەی تۆپ بەدەست لەنێو گۆڵەكەی خۆیان بەكارتی سور كرایە دەرەوەی یاریگاو دواتر میسی بە لێدانی سزا دووەم گۆڵی بەرشەلۆنەی تۆمار كرد.


زەیدانی راهینەری مەدریدییەكان چەند گۆرانكارییەكی كردو بێڵ و ئەسینسۆی هێنایە ناوەوە كە چەنین هەلی مەترسیدارییان دروست كردبەڵام یارییەكە لە دواخولەكدابوو میسی پاسێكی بە  ڤیدالی هاورێی داو سێیەكم گۆڵی یارییەكەی پێ تۆماركرد.


دوای یارییەكە بەرشەلۆنە خاڵە‌كانی بەرزبویەوە بۆ 45 خاڵ و ریاڵ مەدریدش لە 31 خاڵ وەستا كە یارییەكی كەمتری ئەنجامداوە.












زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved