لە یارییەكانی هەفتەی 18ی خولی ئیتاڵیداو لە یاری لوتكەی ئەم هەفتەیەدا یانەی یۆڤانتۆس پێشوازی لە رۆمای پایتەخت كرد.
یارییەك بە تاكە گۆڵێك كۆتایی هات لە بەرژەوەندی یانەی یۆڤانتۆس كە لەخولەكی 18دا مەهدی بن عەتیە تۆماری كرد.
بەوبردنەوەیەش یۆڤانتۆس بە 44 خاڵ لە پلەی دووەمی خولەكەدایەو یانەی رۆماش بە 38 خاڵ لە پلەی چوارەمی خولەكە دەبینرێت.
لە دوویاری تردا یانەی ئەنتەر میلان دووەم یاری لەسەر یەك دۆراند كە بە تاكە گۆڵێك بە یانەی ساسۆلۆ دۆراو هاتە پلەی سێیەم بە شێوەی كاتی و یانەكەی گاتۆسۆیش ئەم هەفتەیەش توشی دۆران هات بەرامبەر یانەی ئەتلەنتا بە دوو گۆڵی بێوەڵام,یانەی ئەسی میلان دوای ئەودۆرانە هاتە پلەی یانزەیەمی خولەكە وتەنها 14 خاڵی هەیە.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure