هه‌ڵئاوسانی ژێرچاو له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌ن زۆرتر ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه په‌یوه‌ندی به پێست، ماسولكه‌كان، چه‌وری و تێشووه‌كانی تری ده‌وروبه‌ری چاو هه‌یه كه له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌ن تۆنای خۆیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و سست ده‌بن. به‌مشێوه‌یه ناوچه‌ی چاو كه پێرووی خوارووش له‌خۆده‌گرێت شۆڕده‌بێته‌وه‌و كیسه‌یه‌كی ناشرین له‌ژێر چاو دروستده‌بێت. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان، ئه‌م كارتێكردنه كه په‌یوه‌ندی به چه‌وری بننیشتووی پێرووی خواروو هه‌یه، ساڵ له‌دوای ساڵ خراپتر ده‌بێت. هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ی كێش ده‌بێته هۆی هه‌ڵئاوسانی زۆرتر‌و له‌ئاكامدا شۆڕبوونه‌وه‌ی زۆرتری ژێرچاو. پزیشكان رێنمایی ده‌ده‌ن نابێت فه‌رامۆش بكرێت، چونكه كاریگه‌ری ته‌مه‌ن له‌سه‌ر ناوچه‌ی چاو تا راده‌یه‌كی زۆر په‌یوه‌ندی به جێنه‌كانه‌وه هه‌یه. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س: illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure