ساڵانێكی زۆر لێكۆڵه‌ران هه‌وڵیاندا بزانن بۆچی هه‌ندێك كه‌س له‌كه‌سانی تر هۆشمه‌ندترن. سه‌ره‌نجام تیمێكی لێكۆڵینه‌وه له Kings College ی به‌ریتانیا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی له جیاوازی جێنهكاندا دۆزییه‌وه. ساڵی 2014 تیمی لێكۆڵینه‌وه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی Sylvane Desrivières ده‌ستیدایه شیكاری DNA و تاقیكردنه‌وه‌ی هۆشمه‌ندی له‌سه‌ر 1583 منداڵ و هاوكات له‌ڕێگه‌ی سكهنهكانی مێشك، ئه‌ستورایی توێژی مێشكی ئه‌م منداڵانه‌ی ئه‌ندازه گرت. ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌مترین ئاستی هۆشمه‌ندییان هه‌بوو، خاوه‌نی جۆرێكی تایبه‌ت له جێنی NPTN بوون و توێژی مێشكیان له‌نیوه‌ی چه‌پدا تا ڕاده‌یه‌ك ناسكتر بوو. تۆێژی مێشكی ئه‌ستوور به‌مانای هۆشمه‌ندی زۆرتره توێژی مێشك ئه‌و به‌شه‌یه كه ده‌ماره‌كانی مێشك په‌یوه‌ندی به‌یه‌كه‌وه ده‌گرن و ده‌كرێت به‌راورد بكرێت له‌گه‌ڵ پرۆسێسۆری (مێشك) كامپیوتێرێك كه سه‌رجه‌م ژمێریاره ئاڵۆزه‌كان ئه‌نجام ده‌دات. منداڵێك كه توێژی مێشكی ناسكتر بێت، توانایه‌كی كه‌متری هه‌یه لهڕێكخستن و لێكدانه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه كه ڕێژه‌ی هۆشمه‌ندی ئه‌م منداڵه كه‌متره. جێن ده‌بێته هۆی گه‌شه‌ی توێژی مێشك Sylvane Desrivières دواتر‌و له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاكامی كۆمه‌ڵێك توێژینه‌وه‌ی ئه‌م بواره له‌سه‌ر مرۆڤ و مشك، هه‌وڵیدا شێوه‌ی كارتێكردنی جێنی NPTN بدۆزێته‌وه. له‌ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت كه جێنهكه رۆڵێكی گرنگی هه‌یه له‌سه‌ر توانای خانه ده‌مارییه‌كان بۆ په‌یوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ یهكترو به‌مجۆره ده‌بێته هۆی گه‌شه‌ی توێژی مێشك، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی بهتواناتربوونی مێشك له‌ئاست ئیداره‌كردنی په‌یوه‌ندییه ئالۆزترهكانی سیگناڵه ده‌مارییه‌كان. جێنهكانی تریش كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئاستی هۆشمه‌ندی هه‌یه دواتر لێكۆڵه‌رانی تر بۆیان ده‌ركه‌وت كه جێنی NPTN ته‌نها جێنێك نییه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هۆشمه‌ندی هه‌یه. جێنهكانی تریش گه‌شه‌ده‌ده‌ن به مادده‌ی سپی مێشك و به‌مشێوه‌یه كاریگه‌رن له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشمه‌ندی. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س: illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure