لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرت پیپ گواردیوڵای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی باس لە ئاستی هێرشبەرەكانی دەكات و پێی وایە هەموو یەكێك لە هێرشبەرەكانی توانای خۆیان هەیە.
گواردیۆلا باس لە تورەبونی ئەگوێرۆ دەكات لەسەر كورسی یەدەگ و پێی وایە هەموو ئەستێرەیك ئەوەی پێ ناوخۆشە.
راهێنەەرە بەتواناكە دەڵێت ئەگوێرۆ ئەستێرەی مان سیتیە بەڵام خیسۆسیش وەك ئەو هێرشبەرە دەمەوێت ئەویش گۆڵ تۆمار بكات بۆئەوەی ئاستی بەرەو پێش بچێت.
دوای یەدەگ بونی لە چەند یاریەكدا ئەگوێرۆ هەرەشەی رۆشتنی لە مانسیتی كرد كە لەدوا یاریدا ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردو توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure