به‌پێی ئاكامی توێژینه‌وه‌كانی تیمێك له لێكۆڵه‌رانی ئه‌مریكایی - ئیسپانیی كه به سه‌رۆكایه‌تی Aron Barbey و له‌زانكۆی illinois ی ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه، هۆشمه‌ندی ئێمه په‌یوه‌ندی به‌نیوه‌ی چه‌پی مێشكمانه‌وه هه‌یه. Aron Barbey لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر 182 سه‌ربازی ئه‌مریكایی ئه‌نجامدا كه مێشكی هه‌ركامه‌یان زیانێكی ناوهندداری پێگه‌یشتبوو. برینی ناوهندداری مێشك بهبرینێك ده‌وترێت كه ناوچه‌یه‌كی سنووردار له‌مێشك ده‌گرێته‌وه. كه‌سێكی به‌مشێوه‌یه كه به‌شێك له‌مێشكی زیانی به‌ركه‌وتووه‌و له‌كاركه‌وتووه، بواری ئه‌مه بۆ لێكۆڵه‌ران فه‌راهه‌مده‌كات كه شیكاری و ناوه‌ند دۆزینه‌وه بۆ توانا جیاجیاكانی مێشك ئه‌نجامبده‌ن. لێكۆڵه‌ران سكه‌نیCT یان له‌مێشكی ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه هه‌ڵگرت بۆ ده‌رخستنی توانای تێگه‌یشتن، ڕاده‌ی سه‌رنجدان، وردبینی و توانای په‌یوه‌ندی گرتن (واته سه‌رجه‌م لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی هۆشمه‌ندی)، تاقیكاری ده‌ره‌كیان له‌سه‌ر ئه‌نجامدان. ئاكامه‌كه به‌مشێوه‌یه بوو كه هۆشمه‌ندی مرۆڤ له‌ناو نیوه‌ی چه‌پی مێشك و له‌سه‌ر بناغه‌ی كارتێكردنێكی دوولایه‌نه‌ی تۆڕێكی تێگه‌یشتنی ناوچه جیاجیاكانی ئه‌و نیوهیهو په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌وان سه‌قامگیر بووه. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س: illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure