له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كداTore Nielsen لێكۆڵه‌ری بواری خهوناسی له زانكۆی Montreal ی كه‌نه‌دا، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ خه‌وی به‌شداربووانی توێژینه‌وه‌كه ئهجامداوهو توانای ئه‌وانی له‌ئه‌نجامی یارییه جۆربه‌جۆره‌كاندا خستووه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه‌و دهركهوهتووه كه خه‌وی قوڵ (قورس) یارمه‌تیده‌ره بۆ به‌هێزبوونی بیركردنه‌وه‌ی كاتی. لێكۆڵه‌ران یاری و خه‌ویان تێكه‌ڵاو كرد له‌هه‌وڵێكی تاقیكاریداو پێش خه‌وی شه‌وانه Tore Nielsen،22 به‌شداربووی هاندا بۆ ئه‌نجامی چه‌ندین یاری جیاواز كه ڕاده‌ی پێویستی كه‌ڵك وه‌رگرتنی هه‌ركامه‌یان له بیركردنه‌وه جیاواز بوو. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێشوتر، یه‌كێك له یارییه‌كان به‌ناوی towers of Hanoi پێویستییه‌كی زۆری به بیركردنه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی بوو. (بیركردنه‌وه‌یه‌ك كه هه‌ڵگری زانیارییه سروشتییه‌كانی مرۆڤه). یه‌كێكی تر له یارییه‌كان به‌ناوی Corsi block-tappingبه‌پێچه‌وانه پێویستی به بیركردنه‌وه‌ی لێكده‌ره‌وه بوو. (ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ی كه هه‌ڵگری لێكدانه‌وه‌و شێوه‌ی ئه‌نجامدانه). دوای ئه‌وه‌ی به‌شداربووان فێری شێوه‌ی ئه‌نجامی یارییه‌كان بوون، شه‌وێكی ته‌واو خه‌وتن و له‌وماوه‌یه‌شدا لێكۆڵه‌ران فازه جۆربه‌جۆره‌كانی خه‌وی ئه‌وانیان خسته‌ژێر چاودێری و لێكۆڵینه‌وه. ئاكام: خه‌و ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی چه‌ندین جۆری بیركردنه‌وه رۆژی دواتر به‌شداربووان بۆ جارێكی‌تر هه‌ردوو یارییه‌كه‌یان ئه‌نجامدا. به‌شێك له به‌شداربوون له‌ئه‌نجامی یاری towers of Hanoiدا باشتربوون به‌ڵام له‌یاری Corsi block-tapping نا. به‌وپێیه‌ی توێژینه‌وه‌ی خه‌وی ئه‌م ده‌سته‌یه، خه‌وی شه‌وی رابردووی ئه‌وانی وه‌ك خه‌وێكی نیوه قورس پێناسه كردبوو كه به‌هێزبوونی بیركردنه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی ئه‌وانی لێكهوتبوهوه. به‌شێكی تر له به‌شداربوون له‌ئه‌نجامی Corsi block-tapping باشتربوون و له towers of Hanoi نا. به‌وپێیه‌ی ئه‌م كه‌سانه به‌شی زۆری خه‌وه‌كه‌یان له خه‌وێكی خه‌یاڵیدا رابواردبوو، ئه‌وه‌ش بیركردنه‌وه‌ی لێكده‌ره‌وه‌ی ئه‌وانی به‌هێز كردبوو. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س: illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure