25/12/2017 02:04 PM

ڤیتامین B17 شێرپەنجە لەناودەبات

پسپۆڕان دەڵێن ڤیتامین (B17) یەكێكە لەو ڤیتامینانەی كە یارمەتیدەرە بۆ لەناوبردنی شێرپەنجە و یەكێك لەو شتانەی ڤیتامین(B17)ی زۆری تێدایە ناوكی هەندێك لە میوەكانە.
ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە كە ژمارەیەكی كەمی خەڵكیی دەزانن كە كۆمەڵەی پزیشكیی ئەمریكی و كۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمریكیی و بەڕێوەبەرایەتی خۆراك و دەرمانی ئەمریكا هەوڵیانداوە كە خەڵك كتێب لەسەر كاریگەریی ئەو ڤیتامینە گرنگە نەنووسن و فیلمی بەڵگەنامەیی لەسەر بەرهەمنەهێنن بەو پێیەی ئەو ڤیتامینە وەك دژە شێرپەنجە ناسراوە، هەروەها چەندین كەسیان دەستبەسەر كردووە كە باسی سوودەكانی ئەو ڤیتامینەیان كردووە و ئەو پزیشكانەشیان ڕاوەدووناوە كە نەخۆشەكانیان لە ڕێگەی ئەو ڤیتامینەوە چارەسەر كردووە.
لەم بارەیەوە (ئیدوارد گریڤین) نووسەری كتێبی (جیهانێك بێ شێرپەنجە) دەڵێت» ڕەنگە مرۆڤ بڕوا نەكات بەوەی ئەو نەخۆشییەی كە جیهانی گرتووەتەوە و دەرباز بوون لە دەستی زەحمەتە، بازرگانییەكە كۆمپانیاكانی دەرمان دروستیان كردووە «.
ئەو دەشڵێت» بە چەند هەنگاوێكی ئاسان دەتوانرێت چارەسەری شێرپەنجە بكرێت بێ ئەوەی پەنا ببرێتە بەر چارەسەرە قورسە بێ كۆتاكان».
خانمێكیش جەخت لە ڕاستی قسەكانی ئەو نووسەرە دەكاتەوە و دەڵێت، «خاوەنی چوار مناڵم و ماوەی دوو ساڵە بە هۆی چارەسەری كیمیاییەوە شەڕ لەگەڵ شێرپەنجە دەكەم هەموو مانگێك هەفتەیەك لە ژێر چارەسەردا بووم لە نەخۆشخانە و دواتریش لە ماڵەوە بە نەخۆشی دەمبردە سەر، دەبوو چارەسەری زیاتری كیمیایی وەربگرم، پاشان وتم نا، لە ڕێگەی چارەسەركارێكی سروشتییەوە ڤیتامین(B17)م دەستكەوت، بەڵام كاتێك كتێبی(جیهان بێ شێرپەنجە) م خوێندەوە و چوومە ژێر كاریگەریی چارەسەر بە (B17) بە تەواوی دۆخم باش بوو، دەمەوێت بە هەموو جیهان ڕابگەیەنم كە ئەو ڤیتامینە بەسوودە».
ڤیتامین (B17) چییە؟
لەشی مرۆڤ پێویستی بە چەندین جۆری ڤیتامین هەیە بۆ ئەنجامدانی ئەركە تەندروستییەكانی و لەوانەش ڤیتامین(B17) كە زاراوە بازرگانییەكەی (ئەمیگدالین) یان (لیترییل)ە و دوای ئەوەی لە ڕووی پزیشكییەوە توێژینەوەی لەسەر كراوە دەركەوتووە بڕێكی زۆری سیانیدی تێدایە و ئەو مادەیەش ڕۆڵێكی زۆری هەیە لەلەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەكان، هەروەها لە شێوەی دەرمان یان حەب یان دەرزی دەدرێت بە نەخۆشانی تووشبوو بە شێرپەنجە، هەروەها ئەگەر پێشتر وەك خۆراك بخورێت ئەوا ڕێگە لە تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە دەگرێت یان كەمیدەكاتەوە، هەروەها ڕۆڵی هەیە لە كەمكردنەوەی ئەو ئازارەی هاوڕێیە لەگەڵ هەوكردنی جومگەكان و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن كەمدەكاتەوە.
سەرچاوەكانی ڤیتامین B17 چین ؟
زۆربەی ماددە خۆراكییەكان سەرچاوەی گرنگی ڤیتامین(B17)ن، گرنگترینیان ناوكی میوەجیاوازەكانە لەوانە سێو وقۆخ و هەڵوژە، هەروەها بادەم و توریش، جگە لەوەش لە دانەوێڵە ساغەكانی وەك گەنم و جۆدا هەیە و لە هەندێك چەرەساتی وەك كالكاجۆدا هەیە و زانایان دەڵێن خواردنی 7 ناوكە قۆخ لە ڕۆژێكدا بەسە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیی شێرپەنجە.
پەیوەندی ڤیتامین(B17) بە نەخۆشی شێرپەنجەوە
كتێبی پزیشكیی( جیهانێك بێ شێرپەنجە) چۆنییەتی كاركردنی ئەو ڤیتامینەی ئاشكراكردووە و ڕۆڵی ئەو ڤیتامینەی خستوەتەڕوو لە پاراستنی لەش لە نەخۆشی شێرپەنجە و لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەكان.
لەو چوارچێوەیەدا (ئیدوارد گریڤین) نوسەری كتێبەكە كە پشتی بەستووە بە توێژینەوە زانستییەكان جەخت دەكاتەوە لەوەی بەكارهێنانی ئەو ڤیتامینە گرنگە بۆ زاڵبون بەسەر شێرپەنجەدا ، بە شێوەیەك كاری مادەی لیترییل كە ئەنزیمی چالاك دروست دەكات دەتوانێت ئەو پەردەیە لەناو بەرێت كە خانە نەخۆشەكە دەپارێزیت و ڕێگە بە دژە تەنەكان دەدات كە خانە شێرپەنجەییەكە لەناو بەرێت و بە تەواوی گرێ شێرپەنجەییەكە لەناو بەرێت.
لەو میانەشدا توێژینەوەیەك لەسەر گەلی هانزكۆتی پاكستان و هیندیەكانی هۆبی و گەلی ئەسكیمۆ كراوە بەو پێیەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە لەناویاندا نابینرێت، دواتر ئەنجامەكان دەریانخستووە كە ئەو میللەتانە سیستەمی خۆراكیان دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (B17)، ئەوەش جارێكی تر ڕۆڵی كاریگەری ئەو ڤیتامینە دەردەخات لە ڕوبەڕوبوونەوەی شێرپەنجە و خۆپاراستن لەو نەخۆشییە كوشندەیە.

سەرچاوە: ئاژانسەكان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved