خافێر پاستۆری ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی پاریس سانت جێرمان لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنانەی لیكیپی فەرەنسی چەندین زانیاری ئاشكرا دەكات.
پاستۆری دەڵێت"راستە بەرێوە بەری كارەكانم پەیوەندی بە یانەی ئەنتەر میلانەوە كردووەو لەگەڵ ئەویانەیە قسەی كردووە بەڵام هیچ رێكەوتنێك نەكراوە "ئەستێرە ئەرجەنتینیەكە باس لە خۆشەویستی خۆی بۆ ئەنتەر دەكات و دەڵێت من ئەنتەر میلانم خۆشەدەوێت تاكە یانەیە لەئەگەری رۆشتنم لە فەرەنسا پەیوەندی پێوە دەكەم چونكە خەونی مناڵیمە لە ئەنتەر میلان یاری بكەم. بەگوێرەی چەند هەواڵێك بەهۆی یەدەگ بونیەوە پاستۆری دەیەوێت بگەرێـتەوە ئیتاڵیا و لە پێناو بەشداری كردن لەمۆندیال لەگەڵ یانەیەك یاری بكات هەلی بەشداری كردنی لە مۆندیالی داهاتوو زۆرتر بێت.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure