دیزاینه‌رانی بواری رێكخستنی ستایلی ناوماڵ تیشك ده‌خه‌نه‌سه‌ر دابینكردنی كه‌لوپه‌لی ناوماڵ به دار دروستكرابێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌هه‌موو ماڵێكدا ده‌گونجێت. دروستكراوی كه‌لوپه‌لی ناوماڵ به دار له‌هه‌موو سه‌رده‌مێكدا تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌بووه، جگه‌له‌وه‌ش به‌رده‌وام گرنگی پێدراوه، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی وڵاته ئه‌وروپییه‌كاندا زۆر گرنگی پێدراوه بۆ رێكخستنی ناوماڵ. به بۆچوونی دیزاینه‌ران، ستایلی دار له‌ئێستادا زۆر گرنگی پێده‌درێت و كه‌سانێكی زۆر كه‌لوپه‌لی دار هه‌ڵده‌بژێرن بۆ رێكخستنی ناوماڵیان، له‌وباره‌وه‌ش دیزاینه‌ران به‌لایانه‌وه كارێكی دروسته به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌ستێكی گه‌رم به‌ستایلی ناوماڵ ده‌به‌خشێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure