شێوه‌ی ژیان جگه له‌جه‌سته كاریگه‌ری له‌سه‌ر مێشكیش داده‌نێت. بۆ نموونه خواردنی ته‌ندروست به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كاریگه‌ری له‌سه‌ر توانای مێشك داده‌نێت. به‌تایبه‌تی پێویسته مێشك به‌یانیان خواردنی پێویستی بۆ فه‌راهه‌مبێت تا بتوانێت به‌باشی به‌ره‌وڕووی ململانێكانی ڕۆژ ببێته‌وه. له‌بواری ناردنی سیگناڵه ده‌مارییه‌كاندا چه‌وری بۆ مێشك زۆر گرنگه، به‌ڵام ده‌بێت چه‌ورییه‌كه تێر‌و خه‌ست نه‌بێت و له بنه‌ماڵه‌ی چه‌وری ئۆمێگا3 بێت كه زیاتر له ماسیدا ده‌ستده‌كه‌وێت. به‌وپێیه‌ی زۆر خواردنی ماسی گه‌شه‌ی مێشكی لێده‌كه‌وێته‌وه. وه‌رزش مێشك به‌هێزده‌كات كاتێك وه‌رزش ده‌كه‌یت ئه‌وه ته‌نها جه‌سته نییه كه رێك‌وپێك ده‌بێت. هه‌روه‌ها جوڵه‌ی فیزیكی په‌ره ده‌دات به به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ماددانه كه گه‌شه‌ی خانه‌كانی مێشك و كارامه‌یی زۆرتری لێده‌كه‌وێته‌وه. دووركه‌وتنه‌وه له زه‌هایمه‌ر تاقیكردنه‌وه‌كان پیشانیانداوه كه شیكردنه‌وه‌ی وشه‌ی یه‌كتربڕ ئه‌وه‌ش ته‌نها یه‌ك جار له هه‌فته‌یه‌كدا، 7% مه‌ترسی توشبوون به زه‌هایمه‌ر كه‌مده‌كاته‌وه، كه‌وایه بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه چه‌ند باش ده‌بێت گه‌ر هه‌موو ڕۆژێك مێشكت ناچار بكه‌یت به‌ئه‌نجامی هه‌وڵ و تێكۆشانی هزری. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س: illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure