27/12/2017 09:36 AM

چیڵسی و لیڤەر بردیانەوەو مانیونایتدیش لەدوایاریدا دوو خاڵی لەدەستدا

لە دوا هەفتەی ساڵی 2017 لەخولی ئینگلیزیدا یانەی لیڤەرپوڵ و چیڵسی بردنەوەی گرنگیان بەدەست هێنا.


چێڵسی توانی بە دوو گۆڵی ئەلۆنسۆ و مۆراتا سێخاڵی گرنگ وەربگرێت و بە 42 خاڵ خۆی بگەیەنێـتە پلەی سێیەم.


یانەی لیڤەرپوڵ كە دوایاری شەوی رابردووی ئەنجامدا توانی بە پێنج گۆڵی بێوەڵام لە یانەی سوانزی سیتی بباتەوەو بە 38 خاڵ لە پلەی چوارەم دەبینرێت.


زەرەمەندی یەكەم یانەی مان یونایتد بووكە بە دوو گۆڵ یەكسان بوو لەگەڵ یانەی برونلی كە لەماوەی دوویاردیا مۆرینهۆ چوار خاڵی لە بەرژەوەندی مان سیتی لەدەستداوەكە ئێستا لە پێشەنگی خولەكەدایە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved