شێوازی بیركردنه‌وه‌ی كچان و كوڕان زۆر جیاوازن له‌گه‌ڵ یه‌كتردا، هه‌روه‌ها له قسه‌كردن و تێگه‌یشتندا كچان و كوڕان جیاوازیان هه‌یه. له لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكانی باری ده‌روونی مرۆڤ ده‌ركه‌وتووه كه كوڕان به‌گشتی له‌كاتی گفتۆگۆكردندا زۆر گرنگی به‌ورده‌كاری بابهتهكان ناده‌ن، بۆیه كوڕان باش گوێ بۆ خانمان ناگرن، هاوكات ده‌ركه‌وتووه كه له‌گه‌ڵ ده‌نگی خانمان به‌شێوازێكی تر مامه‌ڵه ده‌كه‌ن. پزیشكانی بواری ده‌روونی له‌سه‌ر شێوازی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ پیاوان ده‌ڵێن: ژنان پێویسته بزانن چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پیاوان ده‌كه‌ن، نابێت به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ مێرده‌كانیان گفتۆگۆ بكه‌ن وه‌ك له‌گه‌ڵ ژنه هاوڕێكانیان. چه‌ند رێنماییه‌كی گرنگ له‌لایه‌ن پزیشكانی بواری ده‌روونییه‌وه له‌سه‌ر گفتۆگۆكردنی ژنان له‌گه‌ڵ پیاواندا: 1- له‌كاتێكدا ده‌ته‌وێت گفتوگۆ بكه‌یت له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ت، پێویسته پێشتر بیربكه‌یته‌وه چۆن قسه‌كان ده‌كه‌یت، گفوگۆكردنهكه له‌سه‌ر وه‌رگرتنی بیروبۆچوون بێت، یان له‌سه‌ر رێنمایی و تێگه‌یشتن بێت، یان له‌سه‌ر بابه‌تێك كه بته‌وێت قسه‌بكه‌یت كه پێش ئه‌و بڕیارت له‌سه‌ردابێت، گرنگه بابه‌ته‌كه‌ت رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بێت له‌كاتی گفتۆگۆكردنداو خه‌یاڵت بۆ بابه‌تی تر نه‌ڕوات. 2- كاتێكی گونجاو هه‌ڵبژێره بۆ گفتوگۆكردن، له‌كاتی ته‌ماشاكردنی یاری یان له‌كاتی ده‌وامدا، یان له‌كاتی چاتكردندا ده‌ستمه‌كه به قسه‌كردن، له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی كه مه‌به‌سته گرنگه پێكه‌وه كاتێكی گونجاو هه‌ڵبژێرن بۆ گفتوگۆكردن، هه‌روه‌ها مهیترسێنهو با ئاگاداربێت له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه هیچ شتێكی كتوپر رووینه‌داوه، ته‌نها پێویستت به بیروبۆچوونی ئه‌وه. 3- پیاو حه‌زناكات له‌كاتی گفتوگۆكردندا بابه‌ت دوورودرێژ بكه‌یته‌وه، بۆیه گرنگه به‌كورتی و به‌ڕاستگۆیانه قسه‌كانت بكه‌یت، به‌وشێوه‌یه ده‌توانیت سه‌رنجی گوێگرتن و هه‌ستی دڵی بۆلای خۆت رابكێشیت. 4- له‌كاتی گفتوگۆكردندا به‌رده‌وام ته‌ماشای ناوچه‌وانی بكه، هه‌روه‌ها بۆچوونی مێرده‌كه‌ت به‌لاوه گرنگ بێت، له‌كاتی گفتوگۆكردندا گرنگه له‌سه‌رخۆ بیت و به‌جوانی مه‌به‌ستی خۆت بگه‌یه‌نیت. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure