28/12/2017 09:51 AM

میلان دێربی لە ئەنتەر بردەوەو خۆی گەیاندە یاری كۆتایی

لە میانەی یارییەكانی جامی ئیتاڵیا لە قۆناغی چوارگۆشەی زێرینی  جامەكەدا لە دێربی ئیتاڵیا  یانەی ئەنتەر میلان رووبەرووی یانەی ئەسی میلانی دراوسێی بویەوە .

یارییەكە لە گێمی یەكەمدا چەندین هەوڵی گۆڵ تۆمار كردنی تێدا ئەنجام درا بەتایبەت لە لایەن ئەنتەرەوەكە دادوەر گۆڵێكی بۆ ئەژمار نەكردن بەهۆی ئۆفسایدەوە بۆیە ئەوگێمە بە بی َگۆڵ كۆتایی هات.

گێمی دووەم هاوشێوەی یەكەم گێم بە بێ گۆڵ كۆتایی هات بۆیە دادوەر یارییەكەی بردە كاتی زیاد كراو.

لە خولەكی 104ی كاتی زیادكراودا یاریزان پاتریك كَروتۆنی لە یانەی میلان توانی تاكە گۆڵی یارییەكەو گۆڵی بردنەوە تۆمار بكات.

بەو بدرنەوەیەش گاتۆسۆی راهێنە توانی یانەكەی بگەیەنێـتە یاری كۆتایی جامەكە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved