28/12/2017 10:03 AM

مان سیتی دوا یاری بردەوە

لە یارییەكانی هەفتەی 20ی خولی ئینگلیزی و لە دوایاری ساڵی 2017دا یانەی مانچستەر سیتی رووبەرووی یانەی نیوكاسڵ بویەوە .


مانچستەر سیتی توانی بە تاكە گۆڵێكی یاریزان رەحیم ستەرلینگ یارییەكە تەواو بكات.


تۆمار كردنی ئەوتاكە گۆڵە بەس بوو بۆ ئەوەی مان سیتی بەردەوامی بداتە ئەنجامە باشەكانی و خۆی لە پێشەنگی خولەكە بەتەواوی جێگیر تركردو لە یانەكانی ركابەری بە جیاوازی 15 خاڵ دور كەوتەوە .


ئێستا مانچستەر سیتی بە سەركردایەتی پیپ گواردیۆلا خاوەنی 58 خاڵە‌و نزیكترین ركابەری یانەی مان یونایتدە خاوەنی 43 خاڵە وە یانەی نیوكاسڵ بەردەوامە لە ئەنجامە خراپەكانی و ئێستا خاوەنی 18 خاڵەو لە پلەی 15ی خولەكە دەبینرێت.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved