28/12/2017 12:29 PM

دەوالی چیيە؟ جۆرەكانی چین؟

د.ئارام بارام محمد پزیشكی نەشتەرگەری بۆرییەكانی خوێن دەڵێت: زۆر بەپێوە وەستان و ماندوبوونی زۆر هۆكارن بۆ دروستبوونی نەخۆشی دەوالی یان قەڵەوی و بەهەمانشێوە زۆربەی ئەو كەسانەی قەڵەون توشی ئەم نەخۆشییە دەبن.

هەروەها بوونی نەخۆشی لەناو سك یان حەوز بۆ نموونە (لیمفە گرێكان، ڕەحم، گرێ‌ لەسەر بۆرییەكانی ناوسك) ئەوانیش ئەگەری دروستبوونیان هەیە بەو نەخۆشییە.

سەبارە بە جۆرەكانی دەوالی ئەو پسپۆرە دەڵێت: نەخۆشی دەوالی بەشێوەیەكی ناشرین لای ئافرەتان دەبینرێن كە لە پێ و دەستدا دەردەكەون و چەند جۆرێكی هەیە وەك (لولەیی ژێرپێست) كە ئەمجۆرەیان لەژێر پێستدا لولپێچییەو لە شێوەی كرمدایەو جۆری (لولەو دەمار) ئەمەش لولەییەو دەمارەكە دەتەقێت و جۆری (كێشانی دەمار) دەمارەكە دەكشێت بەوجۆرە لولە دەمار دروستدەكات و جۆری (دەوالی برین) دەوالیەكە كاتێك دەتەقێت دەبێت بە برین لەژێر پێستداو هەروەها جۆری (خوێن بەربوون) ئەمجۆرەیان مولولە خوێنەكان كاتێك دەتەقن ئەو كەسە تووشی خوێنبەربوون دەكات و (خوێن بەربوونی بەردەوام) كەسەكە توشی خوێن بەربوونێكی بەردەوام دەكات و چاكبوونەوەی زۆر زەحمەت دەبێت.

ماوەی نەخۆشی دەوالی و زیانەكانی چین؟
ئەم نەخۆشییە لەگەڵ گەورەبوونیدا زیانی دەبێت بەجۆرێك كە لەهەندێك كەسدا (1ملم) یان زیاترە بەپێی گەورەبوونیشی ئازار دروستدەكات، ئافرەتانی دووگیان دەوالیان توشدەبێت بۆ نموونە ئەگەر پێش دووگیانی (1ملم) بێت ئەوا لەكاتی دووگیانیدا ڕێژەكەی بەرزدەبێتەوە بۆ (10ملم) ئەوكات كڵۆیەك لەخوێندا دروستدەكات و زیان بەتەندروستی دایك و منداڵەكەش دەگەیەنێت، هۆكارەكەشی گەورەبوونی ڕەحمی دایكە لەكاتی منداڵبوونیدا كە فشار دەخاتەسەر بۆری خوێن و بەمەش خوێن ناگەڕێتەوە لەگەڵ مانگەكانی دووگیانیدا ڕێژەكە زیاد دەكات.

هەروەها بۆ خۆپاراستن و چارەسەرەكانی نەخۆشی دەوالی ئەو پسپۆرە ئامۆژگاریمان دەکات
خۆپاراستن و دووركەوتنەوە لە خواردنی چەوری و شیرینی و حەپی رێگرتن لە دووگیانی هۆكارە بۆ دووركەوتنەوە لە توشبوون بە دەوالی و هەروەها دەبێت هەوڵبدرێت زۆر بەپێوە ڕانەوەستیت و پێ‌ خستنە سەرپێ‌ زیانی دەبێت، نەشتەرگەری و ڕێگای لیزەر یەكێن لە چارەسەرەكانی دەوالی. 

بەپێى ئامارێك، ئەو نەخۆشانەی سەردانی ئەم پزیشكەیان كردووە دەركەوتووە (%0 ) توشبووانی دەوالی ئافرەتن و (%10-20) پیاوانن، بەمەش دەركەوتووە ڕێژەی توشبوون بەو نەخۆشیە لە ئافرەتان زیاترە وەك لە پیاوان.

خاك - راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved