به‌هۆی نوێبوونه‌وه‌ی ساڵ زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان بڕیار ده‌ده‌ن له‌ساڵی داهاتوودا به‌رده‌وامبن له دابه‌زاندنی كێشیان، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنیت ئه‌م خاڵانه جێبه‌جێ بكه. 1- سه‌ره‌تا گرنگی به هه‌نگاوی بچوك بده بۆ ئه‌وه‌ی به‌وردی هه‌وڵبده‌یت بگه‌یته ئه‌نجام. 2- گرنگی به هه‌ڵبژاردنی به‌رنامه‌ی نانخواردن بده له‌گه‌ڵ باری ته‌ندروستیت بگونجێت. 3- په‌یوه‌ندی به پزیشكه‌وه بكه له‌باره‌ی دابه‌زاندنی كێش له به‌راوردكردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باری ته‌ندروستیتدا، تا بزانیت دابه‌زاندنی چه‌ند كیلۆ سوودی هه‌یه‌و زیانت پێناگه‌یه‌نێت. 4- به‌رده‌وام رۆژانه ئه‌و خواردنانه‌ی ده‌یخۆیت بینووسه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاگابیت له‌وه‌ی چه‌ند كالۆری ده‌خۆیت، به بۆچوونی پزیشكان پیاوان رۆژانه تا ۲۵۰۰ كالۆری ده‌توانن بخۆن و ژنان ۲۰۰۰ كالۆری. 5- به‌رده‌وام گرنگی به جوڵه‌كردن و وه‌رزشكردن بده. 6- ببه به ئه‌ندامی گروپێك كه پێكه‌وه هه‌وڵی دابه‌زاندنی كێش ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن. 7- گرنگی به ده‌ستكه‌وته‌كان و سه‌ركه‌تنه‌كانت بده تا زیاتر حه‌زبكه‌یت بگه‌یته ئه‌نجام. 8- خۆت دوور رابگره له‌خواردنی قتو و دروستكراو به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه زیان به ته‌ندروستیت ده‌گه‌یه‌نێت، زیاتر خواردنی سروشتی و دانه‌وێڵه هه‌ڵبژێره.
خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure