رێكخراوی یونسێف راپۆرتێكی له‌باره‌ی ره‌وشی منداڵی جیھان له‌مساڵدا بڵاوكردوه‌ته‌وه. رێكخراوه‌كه ساڵی 2017ی به ساڵێكی زۆر خراپ بۆ منداڵان وه‌سفكردووه كه تیایدا منداڵان له وڵاتانی جیھاندا به‌گشتی و به‌تایبه‌ت له عیراق و سوریا‌و یه‌مه‌ن و ئه‌فغانستان و میانمار‌و وڵاتانی باشور‌و ناوه‌راستی ئه‌فریقا روبه‌رووی چه‌ندین جۆر پێشێلكاری بونه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت له‌و شوێنانه‌ی كه جێگه‌ی شه‌ڕو ململانێ بوون. "مانویل فونتین" به‌رێوه‌به‌ری پرۆگرامی فریاگوزاری له رێكخراوی یونسێف ئاماژه‌ی به‌وه كردووه 27 ملیۆن منداڵ له سه‌رتاسه‌ری جیھاندا به‌ھۆی شه‌ڕو ململانێكانه‌وه له خوێندن بێبه‌ش بوون، سه‌رباری ئه‌وه‌ش منداڵان له شه‌رو ململانێكاندا روبه‌رووی ده‌ستدرێژی و رفاندن و كۆیلایه‌تی بوونه‌ته‌وه له‌زۆر شوێنیش‌دا وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كارھاتوون و به‌سه‌رباز كراون و ناچاركراون كه تێكه‌ڵ به گروپه تیرۆرستییه‌كان ببن و چه‌ك ھه‌ڵگرن. له‌باره‌ی ره‌وشی یه‌مه‌نه‌وه كه گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی مرۆیی له‌و وڵاته به‌ھۆی شه‌رو ناسه‌قامگیری سیاسییه‌وه روویداوه به‌پێی ئاماری یونسێف له‌ماوه‌ی 3 ساڵدا 5 ھه‌زار منداڵ بوونه‌ته قوربانی و زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 800 ھه‌زار منداڵیش دووچاری به‌دخۆراكی بوون، له سوریا‌و عێراقیش منداڵان وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كارھێنراون. ھه‌روه‌ھا له ئه‌فغانستان ته‌نھا له ٩ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا 700 منداڵ كوژراون. رێكخراوی یونسێف لایه‌نه‌كانی ململانێ چه‌كداری له خۆرھه‌ڵاتی ناوه‌راست و ئه‌فریقای تۆمه‌تبار كردووه به‌وه‌ی كه ره‌وچاوی ھیچ رێسایه‌كی مرۆییان نه‌كردووه له جه‌نگداو منداڵانیان كردۆته ئامانج كه ئه‌وه‌ش پێشێلكارییه‌كی روونی ئه‌و یاسا‌و رێسا نێوده‌وڵه‌تیانه‌یه كه به‌رگری له مافی منداڵان ده‌كه‌ن له‌كاتی ململانێ چه‌كدارییه‌كاندا. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure