30/12/2017 10:03 AM

ناپۆلی سێ خاڵی گرنگی وەرگرت و ئەمرۆش ئەم یارییان ئەنجام دەدرێت

لە یارییەكانی هەفتەی 19ی خولی پلەیەكی ئیتاڵیاو لە یاری نێوان ناپۆلی و كرۆتۆنی یانەكەی شاری ناپۆلی سەكەوتنی بەدەست هێنا.


یارییەكە بە تاكە گۆڵێك لە سودی شین پۆشەكان كۆتایی هات كە لەخولەكی 17 دا مارك هامسك تۆماری كرد.


بەو بردنەوەیەش ناپۆلی لە پێشەنگ جێگیر تر بوو و توانی بە جیاوازی 4 خاڵ پێش یۆڤانتۆس بكەوێت.


بریار ئەمرۆش چەندین یاری گرنگ بەرێوە  بچێت كە كات و خشتەی یارییەكان بەكاتی كوردستان بەم شێوەیە دەبێت:


ئەی سی میلان-فیۆرەنتینا 2:30
كالیاری -ئەتلەنتا 5:00
لازیۆ -ئەنتەر میلان 8:00
یۆڤانتۆس - هێلاس فیرۆنا 10:45




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved