به‌هۆی خواردنی میوه له‌گه‌ڵ نانخواردنی به‌یانیاندا پێستت ده‌پارێزیت له‌دروستبوونی چرچی له‌سه‌ر پێست، له‌وه‌رزی هاویندا میوه‌ی جۆراوجۆر هه‌یه كه پێكهاتووه له‌پرۆتین و ڤیتامین، كه ئه‌مانه هه‌موویان سوودیان هه‌یه بۆ پاراستنی پێست و دوورتده‌خاته‌وه له‌نیشانه‌كانی پیری له‌ڕووخساردا. به‌هۆی خواردنی به‌سووده‌وه ده‌توانیت رێگری لهچرچی پێست بكه‌یت، به‌تایبه‌تی خواردنی میوه له‌كاتی نانخواردنی به‌یانیاندا زۆر سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی پێست، جگه‌له‌وه‌ی كه میوه هێزو توانایه‌كی به‌رچاوت پێده‌به‌خشێت، هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست ده‌ست به‌ڕۆژێكی نوێ ده‌كه‌یت، خواردنی میوه به‌ڕێژیه‌كی زۆر له‌به‌یانیاندا بخۆیت پێستت شل ناكات، به‌میوه پێستت ساف و بریقه‌دار ده‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌توانیت له‌به‌یانیاندا به‌میوه‌ی جۆراوجۆر شه‌ربه‌ت دروستبكه‌یت بۆ خواردنه‌وه، كه ئه‌و شه‌ربه‌ته‌ش دژه‌پیری و چرچیه. ئه‌و میوانه‌ی كه زۆرترین سوودیان هه‌یه بۆ ته‌ندروستی پێست، وه‌ك توو و شاتوو و تودرك، ئه‌و میوانه‌ن كه پێكهاتوون له ڤیتامین سی، هه‌وڵبده زیاتر گرنگی به‌میوه‌ی سروشتی بده‌یت نه‌ك ئه‌و میوانه‌ی ناو مره‌باو دۆشاو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه شه‌كریان تێكراوه زیانبه‌خشه بۆ باری ته‌ندروستی و هه‌روه‌ها زیانی هه‌یه بۆ پێست. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure