لەدوایارییەكانی ساڵی 2017ی خولی ئینگلیزی و لە هەفتەی 231 دا یانەی لیڤەرپوڵ پێشوازی لە یانەی لیستەر سیتی كرد.
یانەی لیسیتەر لە رێگەی جەیمز ڤاردییەوە توانی بە گۆڵێك پێش بكەوێت بەڵام دواتر محەمەد صەلاح ئەنجامەكەی بۆ لیڤەرپوڵ یەكسان كردەوەو یارییەكەی هێنایەوە سەرەتای یارییەكە .
لە گێمی دووەمدا یانەی لیڤەرپوڵ فشارەكانیان زیاتر كرد هەتا لەخولەكی 76 دا محەمەد صەلاح توانی گۆڵی دووەمی خۆی و یانەكەی تۆمار بكات بەوەش سی َخاڵی یارییەكەی بەخشیە یانەی لیڤەرپوڵ و بە 41 خاڵ چووە لەی چوارەمی خولەكە .
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure