31/12/2017 10:36 AM

ئەنجامی یارییەكانی هەفتەی 19ی خولی ئیتاڵی

شەوی رابردوو دوا هەفتەی ساڵی 2017 لە خولی ئیتاڵی ئەنجامدراو چەندین یاری گرنگی بەخۆیەوە بینی .


ئەسی میلان بە گۆڵێك لەگەڵ یانەی فیۆرەنتینا یەكسان بوو.


ئەنتەر میلان هاوشێوەی میلان بە خاڵێك یارییەكەی تەواو كردكە بە بێ گۆڵ لەگەڵ یانەی لازیۆ.


رۆماش هەمان نەخۆشی دوو یانەی میلانی گرت بە یەكسان بوون لەگەڵ ساسۆلۆ یاریگای بەجێهێشت.


یانەی یۆڤانتۆس جیاواز لەوان توانی بە سەركردایەتی دیبالا یارییكە بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێ كۆتایی پێبهێنێت.

ریزبەندی خولەكە هەتا ئێستا بەم شێوەیەیە لە ریزبەندی یەكەم هەتا شەشەم:
1-ناپۆلی 48 خاڵ
2-یۆڤانتوس 47 خاڵ
3-ئەنتەر میلان 41 خاڵ
4-رۆما 40 خاڵ
5-لازیۆ 37 خاڵ
6-سامپەدۆریا 30 خاڵ




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved