2/1/2018 11:21 AM

ساز به‌ هێلكه‌ دروستبكه‌

سازی هێلكه‌ له‌گه‌ڵ زه‌ڵاته‌ داده‌نرێت، هه‌روه‌ها سازی هێلكه‌ بگونجێنه‌ له‌گه‌ڵ سه‌وزه‌ی كوڵاو یان سه‌وزه‌ی زه‌ردكراو. دروستكردنی ئه‌م سازه‌ زۆرئاسانه‌ چونكه‌ كه‌ره‌سته‌ی كه‌م پێویسته‌و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئاماده‌ ده‌كرێت.

كه‌ره‌سته‌كان:
4 هێلكه‌
تۆره‌ش
رۆنی زه‌یتون
خوێ
نیسكی خڕ
ئاوی لیمۆ

شێوازی ئاماده‌كردنی:
1-ئاوی لیمۆ له‌گه‌ڵ رۆنی زه‌یتون تێكه‌ڵبكه‌، دواتر زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌كان به‌كوڵاوی تێكه‌ڵبكه‌و تێكیبده‌.
2-تۆڕه‌شه‌كه‌ش به‌وردی بجنه‌و تێكه‌ڵیبكه‌و كه‌مێك خوێی تێبكه‌.
3-به‌شه‌ سپییه‌كه‌ی هێلكه‌ كوڵاوه‌كان به‌كه‌رتی گه‌وره‌ قاشبكه‌، به‌وشێوه‌یه‌ش تێكه‌ڵی سازه‌كه‌ی بكه‌.
4-بۆ خۆشكردنی تام و بۆ ئه‌وه‌ی سازی هێلكه‌ به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌ربخه‌یت، كه‌مێك نیسكی خڕ به‌كۆڵاوی تێكه‌ڵی سازه‌كه‌ بكه‌.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved