گرنگترین خاڵ له‌نێوان په‌یوه‌ندی هاوسه‌راندا هه‌ست و سۆزی خۆشه‌ویستییه، خۆشه‌ویستیش پێویست ناكات به‌زۆر هه‌وڵبده‌یت دروستببێت، چونكه خۆشه‌ویستی خۆی دروستده‌بێت. هه‌ست و سۆزی خۆشه‌ویستی له‌سه‌ره‌تادا رۆڵێكی به‌رچاو ده‌بینێت، بۆیه زۆرگرنگه به‌پێی تێپه‌ڕبوونی كات هه‌وڵبده‌یت خۆشه‌ویستی بمێنێت له‌نێوان په‌یوه‌ندی هاوسه‌راندا، هه‌رچه‌نده هه‌ست و سۆزی خۆشه‌ویستی له‌خۆوه دروستده‌بێت، به‌ڵام په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌ژیانی ژن و مێرد دا كارێكی ئاسان نییه، ده‌بێت به‌رده‌وام له‌هه‌ردوو لاوه هه‌وڵبده‌ن ئه‌و په‌یوه‌ندییه پڕ هه‌ست و سۆزه بمێنێت. بۆئه‌وه‌ی هاوسه‌ران به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی 2 خاڵی زۆر گرنگ هه‌یه كه پێویسته هه‌بێت له‌ژیانی ژن و مێردایه‌تیدا، ئه‌وه‌ش متمانه‌و رێزگرتنه، پێویسته به‌رده‌وان رێز له‌یه‌كتر بگرن، له‌به‌رچاوی خه‌ڵكدا په‌لاماری یه‌كتر مه‌ده‌ن و یه‌كتر به‌قسه‌ی ناشرین مه‌شكێنن، له‌هه‌مانكاتدا زۆر نه‌شیاوه هاوسه‌ران ده‌ستكاری مۆبایلی یه‌كتر بكه‌ن. پێویسته هاوسه‌ران به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر گفتوگۆكردن به به‌رده‌وامی، له‌هه‌ردوو لاوه پێویسته هاوسه‌ران خاوه‌ن بیروبۆچوونی خۆیان بن، تا به‌مشێوه‌یه گفتوگۆكردن و ده‌ربڕینی بۆچوونه‌كان به‌رده‌وامبێت له‌نێوان هاوسه‌راندا، ئه‌گه‌ر ده‌مه‌قاڵه‌و شه‌ڕی بچوكی لێبوه‌شێته‌وه مه‌یكه‌ن به‌كێشه، چونكه له‌گه‌ڵ ئاشتبوونه‌وه‌و دوای ئه‌وه‌ی له‌یه‌كتر تێگه‌یشتن، ده‌توانن زیاتر خۆشه‌ویستی بۆ یه‌كتر ده‌رببڕن. بۆ گرنگیپێدان به‌یه‌كتر پێویسته كاتی تایبه‌ت بۆ یه‌كتر دابینبكه‌ن، بۆنموونه به‌رده‌وام ژوان له‌یه‌كتر وه‌ربگرن بۆئه‌وه‌ی یه‌كتر سه‌رسام بكه‌ن، له‌سوپرازێكدا ده‌توانن خۆشه‌ویستی بۆ یه‌كتر ده‌رببڕن، هه‌روه‌ها ده‌توانن به‌رده‌وام كات دابنێن بۆ چوونه ده‌ره‌وه بۆ وه‌رگرتنی ئارامی و كاتی تایبه‌ت بۆ خۆشه‌ویستی. خاك – ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure