هه‌موو خانمێك كاتێك هاوسه‌رگیری ده‌كات له‌ڕۆژی ئاهه‌نگه‌كه‌یدا ئاره‌زوو ده‌كات به جوانترین شێوه ده‌ربكه‌وێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر جوانكارییه‌كی زۆر‌و چوون بۆ ئارایشتگا. به‌ڵام خانمێكی رووسی ته‌واو پێچه‌وانه ئه‌و رۆژه‌ی به‌ڕێكرد. ئه‌و خانمه روسیه ساڵی 2010 هاوسه‌رگیری كردووه‌و زۆر قه‌ڵه‌وه‌و شێوه‌یه‌كی جوانیشی نییه، هه‌ربۆیه له‌زۆربه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌كه‌ی بڵاوكرایه‌وه‌و خه‌ڵك ره‌خنه‌یان له شێوه‌ی جه‌سته‌ی و ته‌نانه‌ت ده‌موچاویشی ده‌ه‌گرت و له‌زۆربه‌ی تۆڕه‌كانیشدا به ناشرینترین بوكی جیهان ناویان ده‌بردو ده‌یانوت پێده‌چێت به‌هۆی ناشرینییه‌كه‌یه‌وه ماوه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی كورت بێت و جیاببنه‌وه له‌یه‌كتر. دوای ئه‌و ره‌خنه‌و وشانه‌ی پێی وترا، ئه‌و خانمه روسیه بڕیاریدا به شێوه‌یه‌ك خۆی بگۆڕێت كه هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی پێیوتراوه ره‌تیبكاته‌وه، هه‌ربۆیه هه‌وڵیدا به‌شێكی زۆری جه‌سته‌ی كه‌مبكاته‌وه‌و نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاریشی بۆ ده‌موچاوی و جه‌سته‌ی ئه‌نجامدا. ددانه‌كانی رێككرده‌وه‌و به‌رده‌وام وه‌رزشی ئه‌نجامدا. له‌كۆتاییدا به شێوه‌یه‌ك گۆڕا كه هه‌مووان سه‌ریان سوڕده‌ماو به‌پێچه‌وانه‌ی رابردووه‌وه خه‌ڵك وێنه‌كه‌یان بڵاوده‌كرده‌وه‌و ده‌ستخۆشیان لێده‌كرد. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure