زۆركات پزیشكان رێنماییمان ده‌كه‌ن خۆمان بێبه‌ش نه‌كه‌ین له خواردنی سپێناغ به‌هۆی ئه‌و سوودانه‌ی هه‌یه‌تی بۆ ته‌ندروستیمان، چونكه هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن و هه‌روه‌ها زوو ساڕێژبوونی برین. ئه‌مه جگه له دووركه‌وتنه‌وه له شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن و سی. له ئێستاشدا له نوێترین توێژینه‌وه‌دا ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه یارمه‌تیده‌ره بۆ دابه‌زاندنی كێش، به‌وپێیه‌ی مادده‌یه‌كی تێدایه كه به Thylakoid نادودهبرێت، ئه‌و مادده‌یه‌ش كاری شیكردنه‌وه‌ی خواردن له گه‌ده‌دا دواده‌خات، ئه‌مه‌ش واده‌كات دره‌نگتر هه‌ست به برسێتی بكه‌یت و كه‌م بخۆیت، له ئه‌نجامیشدا كێشت به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروستانه داده‌به‌زێت، به‌وهۆیه‌ی سپێناغ به‌شێكی زۆر له ڤیتامین و پرۆتینه‌كان بۆ جه‌سته دابین ده‌كات. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure