7/1/2018 10:00 AM

میلان گەرایەوەو یۆڤیش بە تاكە گۆڵێك بردنەوەی بەدەست هێنا

لە میانی یارییەكانی هەفتەی 20ی خولی ئیتاڵی دا یانەی میلان گەرایەوە سەر رێچكەی سەركەوتن وتوانی بە تاكە گۆڵێك لە یانەی كرۆتۆنی بباتەوە .

تاكە گۆڵی یارییەكە یاریزان بۆنۆچی لە خولەكی 54ی گێمی دووەمدا تۆماری كرد,بەوبردنەوەیەش یانەی میلان بە 28 خاڵ ئێستا لە پلەی 11 یەمدایە.

لە یارییەكی تردا یانەی یۆڤانتۆس بە هەمان ئەنجامی میلان لە یانەی كالیاری بردەوەو خۆی گەیاندەوە پلەی دووەم بە 50 خاڵ.

ناپۆلیش توانی بەردەوامی بداتە سەركەوتنەكانی و لە پێشەنگی خولەكەدا مایەوە بە 51 خاڵ كاتێك بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە یانەی هێلاس ڤیرۆنای بردەوە .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved