7/1/2018 10:14 AM

بەرشەلۆنە بۆندی كۆنتینهۆی یەكلا كردەوە

پەیجی رەسمی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە تویتێكدا هەواڵی بۆندی كۆنتینهۆ بۆیانەكەیانی ئاشكراكرد.


رۆژنامەكانی ئینگلتەرا باسیان لە بونندەكەی كۆنتینهۆ كردووەو رایان گەیاندووە بۆندی ئەستێرە بەرازیلیەكە 160 ملیۆن یۆرۆی تێچووەو بریارە رۆژی دووشەممە بە دەزگاكانی راگەیاندن بناسرێت.


كۆنتینهۆ لەگواستنەوەی هاوینەدا نزیك بوو لە پەیوەندی كردنی بە یانەی بەرشەلونەوە بەڵام لیڤەرپوڵ رێگری كرد.


یانەی بەرشەلۆنە بە شێوەیەكی راستەوخۆ 120 ملیۆن یۆرۆ دەداتە یانەی لیڤەرپوڵ وە لە ئەگەری بەدەست هێنانی نازناو ئەوا یانەی بەشەلۆنە بری 40 ملیۆن یۆرۆی تر دەداتە یانەی لیڤەرپوڵ.


دوای رۆشتنی نیمار لە یانەی بەرشەلۆنە ئەوە دووەم بو،ند گەورەیە كە یانە كەتەلۆنیەكە ئەنجامیان داوە كە پێشتر عوسمان دێمبلی بە بری 120 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەكەتەلۆنیەكەوە كردبوو.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved