8/1/2018 09:43 AM

بەرشەلۆنە بردیەوەو ریاڵیش دوو خاڵی تری لە دەستدا

لە یارییەكانی هەفتەی 18ی خولی ئیسپانی ولە یەكەم یاری ساڵی نوێدا یانەی بەرشەلۆنە لە نێو یاریگای كامپنۆدا پێشوازی لە یانەی لیفانتی كرد.

میسی دەست پێكی گۆڵەكانی دەست پێكردو لە خولەكی 12 دا یەكگم گۆڵی ساڵی 2018ی تۆماركرد و پێش تەواو بونی ئەوگێمی سوارێز دووەم گۆڵی بەرشەلۆنەی تۆماركرد.
لە گێمی دووەمدا بە پاسێكی میسی لەدواخولەكی یارییەكەدا پاولینهۆ سێیەم گۆڵی بەرشەلۆنەی تۆماركرد.

لەیارییەكی تردا یانەی ریاڵ مەدرید نەیتوانی بگەرێـتەوە سەر ئاستی جارانی و لە گەڵ یانەی سێلتا فیگۆ بەدوو گۆڵ یەكسان بوون .

گۆڵەكانی ریاڵ مەدرید گاریس بێڵ تۆماری كردن هەردوو گۆڵەكەی سێلتا فیگۆش دانیل واسی و ماكسیمیلیانۆ گۆمێز تۆماریان كرد.

ئێستا بەرشەلۆنە بە 48 خاڵ لە پێشەنگی خولەكەیەو ریاڵ مەدریدیش بە 32 خاڵ لە پلەی چوارەمی خولەكەدایە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved