8/1/2018 11:22 AM

رێجیمێكی ته‌ندروست بۆ دابه‌زاندنی كێش

پزیشكانی بواری له‌شجوانی رێجیمێكی ته‌ندروست بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ تاوه‌كو بۆ دابه‌زاندنی كێش سوودی لێوه‌ربگرن، به‌بێ ئه‌وه‌ی زیانی لاوه‌كی هه‌بێت له‌سه‌ر جه‌سته‌و ته‌ندروستی تاكه‌كان.

رێجیمه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رۆژانه‌ چه‌ند خوله‌كێك وه‌رزش بكرێت و خواردنی ته‌ندروست و پڕ ڤیتامین و پرۆتین و كالۆری بخورێت. هه‌روه‌ها زوو زوو ئاوی شیله‌تێن بخۆره‌وه‌. له‌نێوان ژه‌مه‌كانیشدا میوه‌و چه‌ره‌س بخۆ.

سێ ژه‌مه‌كه‌ كه‌م مه‌كه‌ره‌وه‌، به‌ڵكو به‌ سێ ژه‌م نان بخۆ به‌ڵام بڕێكی زۆر مه‌خۆ و ئه‌وه‌نده‌ بخۆ كه‌ تاوه‌كو ژه‌می دواتر برسیت نه‌بێت. هه‌روه‌ها ژه‌مه‌كانت خواردنی سوك و ته‌ندروست بێت و سه‌ره‌تا كه‌مێك شۆربا بخۆ. ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی به‌په‌له‌ نان مه‌خۆ به‌ڵكو هه‌وڵبده‌ هیچ نه‌بێت ماوه‌ی نانخوارنه‌كه‌ت 20 خوله‌ك بخایه‌نێت.

به‌مشێوه‌یه‌، ئه‌و بڕه‌ خۆراك و خواردنه‌وانه‌ پێداویستییه‌كانی جه‌سته‌ت پڕده‌كاته‌وه‌و زیان به‌ ته‌ندروستیت ناگه‌یه‌نێت و هه‌روه‌ها كێشیشت داده‌به‌زێنێت.


خاك - كاشان
س: سیدتی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved