سه‌رچاوه‌ی (مسن) له ناوه‌ڕۆكی بابه‌تێكدا تایبه‌ت به لێخوڕینی ئۆتۆمبیل (شۆفێری) رێنمایی ده‌دات به شۆفێران، به‌مه‌به‌ستی خۆپاراستن و راگرتنی ئارامی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی روبه‌ڕووی رووداو نه‌بنه‌وه. لێره‌دا تیشك ده‌خرێته‌سه‌ر به‌كارهێنانی رادیۆ‌و گۆرانی وتن، كه هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ دروستكردنی رووداو له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، به‌وهۆیه‌ی وا له‌مێشكی مرۆڤ ده‌كات هۆشی لای لێخوڕینی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی نه‌مێنێت. هه‌روه‌ها له‌كاتی نه‌خۆشیدا مه‌ترسیداره شۆفێری بكه‌یت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ساڵی ۲۰۱۲ پزیشكان له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرایانكرد كه ته‌نانه‌ت له‌كاتی كۆكه‌و هه‌ڵامه‌تیشدا نابێت شۆفێری بكه‌یت، چونكه باری ته‌ندروستیت لاوازه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌كی وریات نیه، هه‌ربۆیه توانای لێخوڕینی ئۆتۆمبێلیش كه‌مده‌بێته‌وه، له‌وحاڵه‌تانه‌دا پزیشكان رێنمایی ده‌ده‌ن به‌پاس یان به‌تاكسی هاتوچۆ بكه‌ن. هه‌روه‌ها ئاشكراشی ده‌كه‌ن كه له‌كاتی شۆفێریدا گرنگی به به‌كارهێنانی مۆبایل مه‌ده‌ن، چ گفتوگۆكردن بێت یان ناردنی نامه، چونكه له‌وكاته‌دا تۆ ده‌بیته مه‌ترسی بۆ خۆت و شۆفێره‌كانی تریش. خاك – ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure