چه‌ند زانیارییه‌كی گشتی سه‌باره‌ت به خوێن به‌خشین به شێوه‌ی پرسیار‌و وه‌ڵام. پ/ ئایا له‌شی مرۆڤ ده‌توانێت ئه‌و خوێنه قه‌ره‌بووبكاته‌وه كه ده‌یبه‌خشێت؟ و/ به‌ڵێ، ده‌توانێت دروستی بكاته‌وه له ماوه‌ی (48) سه‌عاتدا. پ/ ماوه‌ی نێوان دووباره خوێنبه‌خشین چه‌نده؟ و/ نابێت ماوه‌ی نێوان دووجار خوێن به‌خشین له دوو مانگ و نیو كه‌متر بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه به ته‌واوه‌تی خوێنی له خۆی گرتبێت. پ/ چی بكرێت بۆ سه‌لامه‌تبوون له كاتی خوێنبه‌خشیندا؟ و/ ده‌بێت بانكی خوێن گره‌نتی سه‌لامه‌تی بداته خوێنبه‌خش، به شێوه‌یه‌ك بۆ خوێنبهخشهكه ئامێری باش به‌كاربهێنێت له‌گه‌ڵ پزیشكی تایبه‌ت له‌م بواره‌دا. پ/ جۆره‌كانی خوێنبه‌خشین چین؟ و/ چه‌ند جۆرێك هه‌یه، وه‌ك خوێنبه‌خشی ته‌واو كه بڕه‌كه‌ی (450) میلی‌لیتر، به‌خشین به په‌ڕه‌كانی خوێن به ئامێری جیاكه‌ره‌وه‌ی پێكهاته‌كانی خوێن. پ/ سووده‌كانی خوێنبه‌خشین چین؟ و/ به‌خشین به باشی توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی دڵ و مێشك كه‌مده‌كاته‌وه، چالاكی بۆ مۆخهكانی ئێسك ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، دروستكردنی خانه‌ی خوێنی نوێ و نه‌هێشتنی ئاسنی زیاده له له‌شدا. پ/ خوێن له كێ وه‌ربگیرێت باشه؟ و/ گرنگ نییه خوێنی كه‌سه نزیكه‌كان و ده‌ره‌جه‌ی یه‌كه‌م بۆ نه‌خۆشه‌كان، به‌ڵام له‌به‌ر دووربوون له هه‌ندێك نه‌خۆشی كه به‌هۆیه‌وه توشده‌بن، بۆیه واباشه خوێن له كه‌سه نزیكه‌كان نه‌گیرێت به‌ڵكو واباشه بێگانه بێت. پ/ به‌خشینی خوێن بۆ كه‌سه‌كه خۆی چییه‌و چۆنه؟ و/ مرۆڤ ده‌توانێت خوێن بۆ خۆی ببه‌خشێت پێش ئه‌وه‌ی عه‌ملیات بكرێت خوێن له خۆی بگرێت و كاتێك پێویستی بوو بۆ خۆی به‌كاریبهێنێته‌وه به چاودێری پزیشك، چونكه خوێنی خۆت باشتره له خوێنی خه‌ڵك. پ/ چۆن شێوازی خوێنبه‌خشین كۆتایی دێت و مه‌رجه‌كانی خوێن به‌خشین چین؟ و/ بۆ ته‌مه‌ن له 18 ساڵان بچوكتر نه‌بێت و له 65 ساڵان گه‌وره‌تر نه‌بێت، خوێنبه‌خش نابێت كێشی له 50 كیلۆ كه‌متر بێت، ده‌بێت خوێنبه‌خش له حاڵه‌تی ئاسایی‌دا بێت واتا نابێت كه‌م نووستبێت، نابێت خوێنبه‌خش نه‌خۆشی دڵ و سه‌رئێشه‌ی هه‌بێت، نابێت نه‌خۆشی به‌رده‌وامی هه‌بێت، نابێت نه‌خۆشی شه‌كره‌و فایرۆسی جگه‌رو ئایدزو...هتدی هه‌بێت. پ/ پشكنینه‌كانی خوێن چین؟ و/ پزیشكی خوێنگر هه‌ڵده‌ستێت به ئه‌نجامدانی پشكنین بۆ دڵنیابوون له رێژه‌ی هیمۆگڵۆبین له خوێنبهخشدا. هه‌روه‌ها خوێنبه‌خش ده‌بێت له‌ژێر چاودێری پزیشكی الاكلینیكیدا بێت بۆ چاودێری رێژه‌ی خوێن و بۆ دڵنیابوون له كاتی خوێنبه‌خشیندا. پ/ چی له خوێنبه‌خش قه‌ده‌غه ده‌كرێت له دوای خوێنبه‌خشیندا؟ و/ جگه‌ره‌كێشانی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێت بۆ ماوه‌ی (6) سه‌عات و نابێت له‌و ماوه‌دا جگهرهبكێشێت و نابێت بۆ شوێنی به‌رز سه‌ربكه‌وێت وه‌ك شاخ و په‌یژه بۆ سه‌لامه‌تی له‌شی خۆی. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure