نیسك به شێوازێكی جیاواز ئاماده‌بكه، كه بۆ نانخواردنی نیوه‌ڕوان زۆر به‌سووده، ده‌توانیت له‌گه‌ڵ سیر‌و كه‌ره‌وز تامی خۆشبكه‌یت و به نانی گه‌رمه‌وه بیخۆیت. كه‌ره‌سته‌كان: 1 كه‌وچكی چێشت زه‌یتی زه‌یتون 1 پیاز به قاشكراوی لاسكی كه‌ره‌وز 1 گێزه‌ر به پاككراوی و وردكراوی نیو كه‌وچكی چا به‌هاراتی كه‌ره‌وز 175 گرام نیسك 1 تامی سه‌وزه 400 گرام ته‌ماته‌ی قاشكراو 1 پارچه سیر 2 كه‌وچكی چا دۆشاوی ته‌ماته ئاماده‌كردن: * یه‌كه‌مجار زه‌یتی زه‌یتون له‌ناو مه‌نجه‌ڵێكدا بقرچێنه له‌سه‌ر ئاگرێكی هێواش، دواتر لاسكی كه‌ره‌وزو گێزه‌ره‌كه له‌ناو رۆنه‌كه‌دا سوربكه‌ره‌وه، هه‌روه‌ها سیر‌و به‌هاراتی كه‌ره‌وزه‌كه‌شی تێكه‌ڵ بكه. * نیسك و ته‌ماته‌كه‌و دۆشاوی ته‌ماته‌كه‌ش تێكه‌ڵ بكه، له‌گه‌ڵ كه‌مێك ئاو بۆ ماوه‌ی 25 تا 30 خوله‌ك له‌سه‌ر ئاگرێكی هێواش بیكوڵێنه تا هه‌موو كه‌ره‌سته‌كان له‌ناو مه‌نجه‌ڵه‌كه‌دا نه‌رم ده‌بن. * تا نیسكه‌كه ده‌كوڵێت له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌ره‌وز له‌گه‌ڵ ماست تێكه‌ڵ بكه. * دواتر كه نیسكه‌كه كوڵا بیخه‌ره ناو عه‌ساره‌وه، له‌گه‌ڵ كه‌مێك خوێ. * ئێستا ده‌توانیت نیسك به ته‌ماته‌كه بخه‌یته نه‌و قاپێكه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تامی خۆشبكه‌یت كه‌ره‌وزو ماسته‌كه‌ی به‌سه‌ردا بكه. خاك - س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure