لە یارییەكانی جامی قەڵغانی ئینگلتەرا یانەی مانچستەرسیتی لە نێو یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی بریستۆڵ سیتی بویەوە .
یارییەكە لە گێمی یەكەمدا بە سەركەوتنی یانەی میوان كۆتایی هات كە لە خولەكی 44 دا بۆبی راید بە لێدانێكی سزا گۆڵێكی بۆ یانەكەی تۆمار كرد.
لەگێمی دووەمدا یاریزانان مانستی هەوڵی زۆریاندا هەتا ئەنجامەكە یەكسان بكەنەوە هەتا خولەكی 55 دا دی برۆین توانی ئەنجامەكە یەكسان بكاتەوە .
یارییەكە بەرەو تەواو بون ئەرۆیشت بەڵام لە دواخولەكی یارییەكەدا سێرجۆ ئەگوێرۆ توانی دووەم گۆڵ بۆ یانەی مان سیتی تۆمار بكات.
بەوبردنەوەیەش مان سیتی گەیشتە یاری كۆتایی جامەكە .
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure