له ئێستادا دایكان و باوكان خواستیان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری له‌وزه‌تین بۆ منداڵه‌كانیان زیادیكردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه نه‌شته‌رگه‌ری به‌باشترین چاره‌سه‌ر داده‌نێن، له‌وزه‌تینه‌كان به‌شێكی گرنگن له كۆئه‌ندامی به‌رگری، یه‌كێك له گرنگيیه‌كانی له‌وزه‌تین رێگری ده‌كه‌ن له توشبوونی منداڵ به نه‌خۆشی. د.یوسف چه‌له‌بی پزیشكی پسپۆری قورگ و لوت گوێ وتی: هیچ كاتێك نابێت دایك و باوك بریار له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری لۆزه‌تین بۆ منداڵه‌كانیان بده‌ن، پیشئه‌وه‌ی پزیشكی پسپۆر پشكنینی بۆ منداڵه‌كه كردبێت چونكه ئه‌و له‌وزه‌تینانه رۆڵی گرنگیان له له‌شدا هه‌یه‌و به‌شێكن له كۆئه‌ندامی به‌رگری، له‌وزه‌تینه‌كان رێگری ده‌كه‌ن له توشبوونی منداڵ به نه‌خۆشی. د.یوسف چه‌له‌بی له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه باشترین كات بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری وتی: زۆر نیشانه هه‌ن وا ده‌كات بریار له‌سه‌ر نه‌شته‌رگه‌ری بدرێت وه‌ك هه‌ندێك جۆری نه‌خۆشی له‌وزه‌تین، كه زیانی زیاتره له قازانج، هه‌ر بۆیه له‌م حاڵه‌تدا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر منداڵێك له سالێكدا شه‌ش بۆ حه‌وت جار توشی ئه‌م نه‌خۆشیه بوو پێویست به ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌كات و ده‌بێته هۆی دواكه‌وتنی منداڵ له قۆناغه‌كانی خوێندن ئه‌مه‌ش به‌هۆی نه‌خۆشكه‌وتنی زۆره‌وه هه‌ربۆیه ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری باشتره. سه‌باره‌ت به گرێ له‌پشتی له‌وزه‌تینه‌كانه‌وه د.چه‌له‌بی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه توشی هه‌ناسه توندی ببێت به‌تایبه‌تی شه‌وان و كاتی نوستن ئه‌م حاڵه‌ته ببێته هۆی ناره‌حه‌تی وهه‌روه‌ها میز به‌خویدا بكات و توانای هه‌ڵسوكه‌وت و جوڵه‌ی كه‌متر بێت به‌راو‌رد به منداڵی دیكه، ئه‌وه باشتره نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێت. د.یوسف چه‌له‌بی ئاماژه‌ی به‌ته‌مه‌نی چالاكی له‌وزه‌تینه‌كان كرد‌و وتی: له ته‌مه‌نی سێ تا هه‌ژده ساڵی له‌وزه‌تین زۆر چالاكه‌و زۆر ده‌وری هه‌یه له كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌شی منداڵداو له‌دوای ته‌مه‌نی 18 ساڵیه‌وه له‌وزه‌تینه‌كان ئه‌و چالاكیه‌یان نامێنت، ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، به‌ڵام له هه‌ندێك حاڵه‌تی ده‌گمه‌ندا نه‌خۆش هه‌یه ته‌مه‌نی 50 ساڵ ده‌بێت و پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری له‌وزه‌تین ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌وزه‌تینه‌كانی چالاكه‌و گه‌وره ده‌بێت و توشی هه‌ناسه توندی ده‌كات و له‌م حاڵه‌ته‌شدا پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه. له قسه‌كانیشیدا باسی گونجاوترین ته‌مه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌كات و ده‌ڵێت "ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری له ته‌مه‌نی سێ بۆ 25 ساڵ گونجاوه، كاتێك یه‌كێك له له‌وزه‌تینه‌كان گه‌وره‌تر بێت له‌وه‌ی تر هه‌موو ناو قورگی ببێته گرێ و ببێته گرێ شێرپه‌نجه له‌م حاڵه‌ته‌دا به‌زووترین كات نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجامده‌درێت و مه‌ترسی هه‌یه". خاك - ماڵپه‌ڕی ته‌ندروستی پێشمه‌رگه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure