10/1/2018 10:01 AM

بۆ خانمان.. جێگره‌وه‌ی بۆتۆكس دۆزرایه‌وه‌

خانمان ده‌توانن له‌جێی ئه‌نجامدانی بۆتۆكس بۆ روخسارتان كه‌ زیانی ته‌ندروستی هه‌یه‌و پاره‌یه‌كی زۆری تێده‌چێت و ئازاریشی هه‌یه‌، هه‌نگوین و خه‌میره‌ بده‌ن له‌ ده‌موچاوتان و خۆتان به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م هه‌ست به‌ كاریگه‌ریيه‌كانی بكه‌ن.

زۆربه‌ی خانمان بۆ ئه‌وه‌ی روخساريان ساف و گه‌شاوه‌ بێت و روومه‌ته‌كانيان به‌رزبن په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر ئه‌نجامدانی بۆتۆكس، به‌ڵام ئیتر پێویست ناكات بۆتۆكس بكه‌ن و ده‌توانن هه‌نگوین و خه‌میره‌ تێكه‌ڵبكه‌ن و وه‌ك كرێمێك بیخه‌نه‌سه‌ر رووخسارتان .

ئه‌م گیراوه‌یه‌ ده‌توانێت له‌ هه‌فته‌یه‌كدا دوو جار به‌كاریبهێنیت و ماوه‌ی سه‌عاتێك به‌ رووخسارته‌وه‌ بمێنێته‌وه‌و دواتر به‌ ئاوی گه‌رم بیشۆ .

به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م هه‌ست به‌ كاریگه‌ریه‌كانی ده‌كه‌یت و روخسارێكی گه‌شاوه‌ت ده‌بێت.


خاك - ئاژانسه‌كان





created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved