زه‌یتی ناوكی كه‌تان بۆ پێست و قژ زۆر به‌سووده، به‌وپێیه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به‌چه‌ندین جۆری ڤیتامین و پرۆتین و مادده‌ی كانزایی. زه‌یتی ناوكی كه‌تان جگه له‌وه‌ی بۆ خواردن به‌كاردێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دژی خوران و وشكبوونی پێسته‌و ده‌توانرێت بۆ قژو پێست به‌كاربهێنرێت. سووده‌كانی زه‌یتی ناوكی كه‌تان * سافكردنی قژی زبر: ئه‌و كه‌سانه‌ی قژیان زبر‌و سووتاوه، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك ئه‌وجۆره زه‌یته بده‌ن له قژیان و هه‌فتانه به‌رده‌وامبن له‌سه‌ری، ئه‌وا دوای ماوه‌یه‌ك ده‌بنه خاوه‌نی قژێكی ساف و نه‌رم و ئاوریشمی. * دژی رووتانه‌وه‌ی قژه: ئه‌گه‌ر كه‌وچكێك له‌وجۆره زه‌یته له‌گه‌ڵ زه‌یتی زه‌یتون تێكه‌ڵبكه‌یت و ماوه‌ی كاتژمێرێك بیده‌یت له قژت به‌سووده بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رووتانه‌وه‌ی قژ. * پێست ته‌ڕ ده‌كات: كه‌وچكێكی بچوك له‌و زه‌یته بخه‌ره كوپێك ئاو و كه‌مێك له‌سه‌ر ئاگر دایبنێ، پاشان بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك به لۆكه بیده له پێستت هه‌تا وشكده‌بێته‌وه، پاشان به ئاوی شیله‌تێن بیشۆ، ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه پێست به ته‌ڕی ده‌ربكه‌وێت و به‌تایبه‌ت بۆ وه‌رزی پایزو زستان به‌سووده به‌وپێیه‌ی ناهێڵێت پێست وشكببێته‌وه. * دژه خۆره: ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌به‌ر خۆر ده‌بیت، ئه‌وا كه‌مێك له زه‌یتی ناوكی كه‌تان بده له‌پێستت، یان ده‌شتوانیت كاتێك ده‌زانیت پێستت به خۆر سوتاوه، ئه‌وا ده‌توانیت ئه‌و زه‌یته به‌كاربهێنیت و پێستت ئارام ده‌كاته‌وه. * لێكردنه‌وه‌ی ماكیاژ: كاتێك ده‌ته‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست ماكیاژه‌كه‌ت بسڕیت و مادده‌ی كیمیایی بۆ به‌كارنه‌هێنیت، ده‌توانیت ئه‌م زه‌یته بده‌یت له لۆكه‌یه‌ك و ماكیاژهكهتی پێ لێبكه‌یته‌وه به‌تایبه‌ت ماكیاژی ده‌وروبه‌ری چاو. خاك - لانه كاشان
س: سيدتى
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure