گه‌ر تۆ یه‌كێكی له‌و كه‌سانه‌ی به‌دڵی خۆت هاوسه‌رت هه‌ڵبژاردووه‌و له‌ژیانی هاوسه‌رگیریدا هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری ده‌كه‌یت، پزیشكانی بواری ده‌روونی ئاماژه به‌م خاڵانه ده‌ده‌ن كه هاوسه‌رانی به‌خته‌وه‌ر هه‌ستی پێده‌كه‌ن. 1- پێكه‌وه هه‌ست به ئاسووده‌یی و ئارامی ده‌كه‌ن له‌وكاتانه‌ی پێكه‌وه كات به‌سه‌رده‌به‌ن، هه‌روه‌ها ده‌توانن نهێنی خۆیان بۆ یه‌كتر باسبكه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌بۆچوونی یه‌كتر بترسن، به‌رده‌وام پێكه‌وه به‌ڕاشكاوی گفتوگۆ ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها پێكه‌وه پێده‌كه‌نن، جگه له هاوسه‌ر هاوڕێی یه‌كتریشن. 2- یه‌كتر ئاگادارده‌كه‌نه‌وه كه له‌هه‌موو كاته‌كانی ژیاندا پشت و په‌نای یه‌كترن، هه‌روه‌ها هه‌وڵ بۆ یه‌كتر ده‌ده‌ن بگه‌ن به سه‌ركه‌وتن، جگه‌له‌وه‌ش حه‌زده‌كه‌ن پێكه‌وه سه‌ربه‌رزو سه‌رفرازبن. 3- به‌رده‌وام حه‌زده‌كه‌ن یه‌كتر ببینن و له‌دوای كاتی ده‌وام به‌خۆشییه‌وه ده‌چنه ماڵه‌وه یه‌كتر ببینن، خۆشه‌ویستی له‌نێوان هاوسه‌رانی به‌خته‌وه‌ر كۆتایی پێنایه‌ت به‌ڵكو له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی ساڵدا زیاتر هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌كه‌ن. 4- هه‌رگیز باوه‌ڕیان به جیابوونه‌وه‌و كۆتایی نیه، له‌كاتی ناخۆشیدا هه‌وڵده‌ده‌ن پێكه‌وه چاره‌سه‌ر بدۆزنه‌وه‌و به‌رده‌وام باوه‌ڕیان به خۆشه‌ویستی یه‌كتر هه‌یه. 5- به‌رنامه‌یان بۆ دواڕۆژ هه‌یه‌و بیر له دروستكردنی ژیانی خێزانی ده‌كه‌نه‌وه، هه‌رگیز باوه‌ڕیان به‌ژیان نیه به‌بێ یه‌كتر. 6- سوپاسگوزهرانن كه یه‌كتریان هه‌یه‌و كه‌سێكی باشیان نسیب بووه، بۆیه به‌رده‌وام هه‌وڵده‌ده‌ن ره‌زامه‌ندی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر بونوی یه‌كتردا ده‌رببڕن و به‌رده‌وام به‌یه‌كتر ده‌ڵێن خۆشمده‌وێیت! خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure