11/1/2018 02:17 PM

هاووڵاتیان لە جۆرێك خواردن ئاگادار دەكرێنەوە

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی هاووڵاتیان لە بەكارنەهێنانی باسترمە ئاگادار دەكاتەوەو رایدەگەیەنێت ئەو باسترمەی لەلایەن گۆشتفرۆشەكانەوە دروستدەكرێت رێگەپێدراو نیەو مەرجەكانی تەندروستی تێدا نیە. 

شۆڕش كەمال سەرۆكی لیژنەی دووی سەر بەلیژنە هاوبەشەكان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەشێك لە گۆشتفرۆشەكانی شاری سلێمانی باسترمە دروستدەكەن لەگەڵ ئەوەی رێگەپێدراو نیە، مەرجە تەندروستیەكانیشی تێدا رەچاوناكرێت و پێویستە لە كارگەی ئامادەكردنی خواردەمەنی بەرهەم بهێنرێت.

وتیشی: لەدروستكردنی باسترمەدا، زەرفـی تایبەت بەو خواردەمەنیە بەكاردەهێنرێت، بەڵام گۆشتفرۆشەكان ریخۆڵەی ئاژەڵ لەبری زەرفەكە بەكاردەهێنن كە پێچەوانەی مەرجە تەندروستی و ڤێترنەرییەكانە.

سەرۆكی لیژنەی دووی سەر بەلیژنە هاوبەشەكان دەشڵێت: لیژنەكە سەرجەم گۆشتفرۆشەكانی ئاگاداركردۆتەوە بە دروستنەكردن و بەكارهێنانی ریخۆڵەی ئاژەڵەكان، بۆیە هەركەسێك پابەندی ئەو بڕیارە نەبێت روبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.

نوێنەرەكەی بەرێوەبەرایەتی ڤێترنەری سلێمانی داوای لە هاوڵاتیان و بەتایبەت بەكارهێنەرانی ئەوجۆرە خواردەمەنیە ئامادەكراوە كرد، خۆیان لە بەكارهێنانی بپارێزن و ئەو باسترمە بەكاربهێنن كە لەكارگەی دروستكردنی خواردەمەنیەكان بەرهەم دەهێنرێت.

خاك






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved