11/1/2018 02:23 PM

چه‌ند نهێنییه‌ك بۆ جوان ده‌رخستنی ماكیاج

ماكیاج لێزانینی ده‌وێت و هه‌موو ماكیاجێك به‌ ده‌موچاوه‌وه‌ جوان ده‌رناكه‌وێت، بۆیه‌ پێویستی به‌ به‌كارهێنانی چه‌ند نهێنی و لێزانینییه‌ك هه‌یه‌ تاوه‌كو بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك ماكیاجه‌كه‌ت به‌جوانی بمێنێته‌وه‌و سه‌رنجڕاكێش ده‌ربكه‌ویت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سایتی سیدتی چه‌ند رێنماییه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌وانیش:

* پێویسته‌ ئه‌ساس له‌شوێنێكی فێنك دابنرێت و كه‌مێك بخه‌یته‌ سه‌ر له‌پی ده‌ستت و پاشان به‌ ده‌موچاوتدا بڵاوی بكه‌یته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی یه‌كسان به‌هه‌موو ده‌موچاوتدا دابه‌شی بكه‌یت و جوان ده‌ربكه‌ویت.

* ئه‌و ره‌نگه‌ی برۆتی پێ ره‌نگ ده‌كه‌یت، پێویسته‌ له‌گه‌ڵ ره‌نگی قژت گونجاوبێت تاوه‌كو ده‌موچاوت به‌جوانی ده‌ربكه‌وێت.

* شه‌وانه‌ كرێمی تایبه‌ت بده‌ له‌ ده‌مچاوت تاوه‌كو به‌ شێداری بمێنێته‌وه‌و پاكببێته‌وه‌ له‌ ئه‌گه‌ری ماكیاژێك ئه‌گه‌ر له‌ كونیله‌كانی ده‌موچاوت مابێته‌وه‌.

* كرێمی تایبه‌ت به‌ژێر چاو له‌گه‌ڵ ئه‌ساسه‌كه‌ت تێكه‌ڵ بكه‌و بیده‌ له‌ژێر چاوت تاوه‌كو بۆ زۆرترین ماوه‌ ره‌شی ژێر چاوت بشارێته‌وه‌و جوان ده‌ربكه‌ویت.

* ره‌نگی مات و وه‌كو سێبه‌ر به‌كاربهێنه‌ بۆ پشتی چاوت كه‌ ئه‌وه‌ بۆ زۆربه‌ی كات و شوێنه‌كان گونجاوه‌.

خاك - لانه كاشان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved