كاتێك ئۆتۆمبێلەكانمان لە شەوێكی ساردی زستاندا لەدەرەوە ڕادەگرین وا ڕاهاتووین كە ئۆتۆمبێلەكە دەخەینە كارو ماوەیەك چاوەڕێ دەكەین تا گەرم دەبێت و پاشان دەست بە لێخورین دەكەین، بەڵام ئەمكارە هیچ سوودی نیەو بەڵكو زیان بە ئۆتۆمبێلەكە دەگەیەنێت. بەپێی ڕێنماییەكانی ماڵپەری (رود ئاند تراك) بزوێنەری ئۆتۆمبێلی نوێ لەكاتی هەڵكردنیدا دەستەبەجێ بەنزین وەردەگرێت، هەروەها حەزیش دەكات ڕاستەوخۆ دەست بە رۆیشتن بكات بەبێ چاوەڕوانی. سەرەرای ئەوانەی كە باسمانكرد، كارپێكردنی ئۆتۆمبێل و بەجێهێشتنی بۆ ماوەیەك دەبێتە هۆی تێكەڵبوونی بەنزینی نەسوتاو رۆنی بزوێنەرەكە، هەروەها ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە ڕاگیراون و كاردەكەن ئەگەری دزینیان زۆرە، چونكە خاوەنەكەی چۆتەوە ژوورەوەو ئۆتۆمبێلەكەشی بە هەڵكراوی جێهێشتووە. بۆیە لە كۆتایدا باشترین ڕێگە ئەوەیە كە ئۆتۆمبێلەكە بخەیتە كارو راستهوخۆ دەست بە رۆیشتن بكەیت. خاك - ئاژانسهكان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure